Abdullah Shukur
28 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 30 کانوونی یەکەم 2017
مۆسکۆ - AA
چالاکوانی ئۆپۆزسیۆنی رووسیا و دامەزرێنەری "سندووقی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی" ئەلێکسی ناڤالنی، بانگھێشتی رژانە سەر شەقامەکانی کرد بۆ ئەوەی بایکۆتی ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی رووسیا بکەن.
ناڤالینی لە یوتیوب ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە و بانگھێشتی خەڵکی کرد بۆ ئەوەی بایکۆتی ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایتی رووسیا بکەن کە بڕیارە لە ١٨ی ئایاری ٢٠١٨ ئەنجام بدرێت.
ناڤالینی رایگەیاند کە دەنگدان لەو ھەڵبژاردنە بێ مانایە. گوتیشی: "تاکە ئامانجی سەرەکی کرملین، نیشاندانی رێژەی بەرزی بەشداربووانە لە ھەڵبژاردنەکەدا. کەواتە دەنگدان لەو ھەڵبژاردنە ھیچ مانایەکی نییە. تاکە بژاردە ئەوەیە کە ھەڵبژاردنەکان بایکۆت بکرێن. بانگھێشتی گشت گەلی رووسیا دەکەم بەمەبەستی بایکۆتکردنی ئەو ھەڵبژادنە لە ٢٨ی کانوونی دووەم برژێنە سەر شەقامەکان".
کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی رووسیا رۆژی دووشەممەی رابردوو رایگەیاندبوو کە بەھۆی ھەبوونی تۆمەتەکانی گەندەڵی، ناڤالینی ناتوانێ خۆی بۆ ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ساڵی داھاتوو کاندید بکات.
ناڤالینی کە یەکێکە لە کەسایەتییە ئۆپۆزسیۆنەکانی رووسیا، لە ساڵی ٢٠١٤ بە تۆمەتی ساختەکاری سزای زیندانی بەسەردا سەپێنرابوو.