Dmitri Chirciu
18 تشرینی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 18 تشرینی یەکەم 2022
مۆسكۆ-AA
وه‌زاره‌تی به‌رگریی رووسیا بڵاویكرده‌وه له‌رێگه‌ی چه‌كی ئێجگار هه‌ستیاری دوور مه‌وداوه له ده‌ریا و ئاسمانه‌وه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر سیستمه‌كانی ئیداره‌ی سه‌ربازیی و وزه له ئۆكراینا.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی رووسیا، ئیگۆر كۆناشێنكۆڤ زانیاریی له‌باره‌ی چالاكییه‌كانی سوپای رووسیا له‌میانی جه‌نگی له‌گه‌ڵ ئۆكراینا، بڵاوكرده‌وه.
ئیگۆر كۆناشێنكۆڤ له باره‌ی هێرشه مووشه‌كییه‌كانی رووسیا له ژماره‌یه‌ك شاری ئۆكراینا، رایگه‌یاند: "له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا هێرشه‌كانی سوپای رووسیا له‌رێگه‌ی چه‌كی ئێجگار هه‌ستیاری دوور مه‌وداوه له ده‌ریا و ئاسمانه‌وه بۆ سه‌ر سیستمه‌كانی ئیداره‌ی سه‌ربازیی و وزه له ئۆكراینا به‌رده‌وام بوو. سه‌رجه‌م پێگه ده‌ستنیشانكراوه‌كان كرانه ئامانج".
كۆناشێنكۆڤ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه هێرشه‌كانی سوپای ئۆكراینا له هه‌ریه‌ك له ئاڕاسته‌كانی كوپیانسك، لیسیچانكس، میكۆڵایڤ و كریڤی تێكشكێندراون و له‌و پێكدادانانه‌دا زیاتر له ٣٠٠ سه‌ربازی سوپای ئۆكراینا له چالاكی خراون و ژماره‌یه‌كی زۆریش پێداویستیی سه‌ربازیی له‌ناوبراون.
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، دوو ناوه‌ندی به‌ڕێوه‌بردن، شه‌ش كۆگای سووته‌مه‌نی و ناوه‌ندێكی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی پێداویستیی سه‌ربازیی له میكۆڵایڤ له‌ناوبراون و نۆ فڕۆكه‌ی بێفڕكهوانیش خراونه‌ته خواره‌وه.
ئیگۆر كۆناشێنكۆ رایگه‌یاند: "تا ئه‌مڕۆ ٣٢٣ فڕۆكه، ١٦١ هێلیكۆپته‌ر، دوو هه‌زار و ٢٥٦ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان، ٣٨٠ سیستمی به‌رگریی ئاسمانیی، پێنج هه‌زار و ٨٥٥ تانك و زرێپۆش، ٨٧١ مووشهكهاوێژی فرهلووله، سێ هه‌زار و ٤٨٤ تۆپ و هاوه‌ن، شه‌ش هه‌زار و ٦١٠ ئۆتۆمبیلی تایبه‌تی سه‌ربازیی سوپای ئۆكراینا له‌ناوبراون".