Dmitri Chirciu,123
05 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 05 تشرینی دووەم 2019
مۆسكۆ – AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ داكۆكی له‌وه كرد كه له‌باره‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی له‌لایه‌ن رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانه‌وه له سووریا تیرۆریستیان به‌جێی ده‌هێڵن هیچ جۆره رێككه‌وتنێكیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا نه‌كردووه، رایگه‌یاند: "جگه له یاداشتی لێكتێگه‌یشتنی سۆچی له نێوان توركیا و رووسیا پێویست ناكات سه‌یری هیچ رێككه‌وتننامه‌یه‌كی نهێنی بكه‌م. یاداشتی لێكتێگه‌یشتنه‌كه زۆر به روونی جێبه‌جێ ده‌كرێت".
لاڤرۆڤ له میانی كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌یدا دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بوروندی، ئێزیچیێل نیبیگیرا له مۆسكۆ له وه‌ڵامی پرسیاری په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵودا كه ئایا هیچ رێكه‌وتنێكی نهێنی هه‌یه له نێوان رووسیا و ئه‌مریكا له‌باره‌ی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا، رایگه‌یاند له‌باره‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی له‌لایه‌ن رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانه‌وه له سووریا تیرۆریستیان به‌جێی ده‌هێڵن هیچ جۆره رێككه‌وتنێكیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا نه‌كردووه.
لاڤرۆڤ بوونی ئه‌مریكا-ی له سووریا به نایاسایی له‌قه‌ڵه‌م دا و گوتی: "وڵاتێك كه به ناهاوسه‌نگی هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات ئه‌و رێگایه‌ی گرتوویه‌تییه به‌ر بۆ باشكردنی ره‌وشی سووریا و پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكی ئه‌و وڵاته بونیاتنه‌رانه و به‌رهه‌مدار نییه. جگه له یاداشتی لێكتێگه‌یشتنی سۆچی له نێوان توركیا و رووسیا پێویست ناكات سه‌یری هیچ رێككه‌وتننامه‌یه‌كی نهێنی بكه‌م. یاداشتی لێكتێگه‌یشتنه‌كه زۆر به روونی جێبه‌جێ ده‌كرێت".