Gökhan Kurtaran
06 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 07 تشرینی دووەم 2019
له‌نده‌ن - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا، بۆریس جۆنسن و سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجامدا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی به‌ریتانیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا كه تاوتوێی بابه‌ته ئه‌منییه‌كان كراوه، سه‌رۆكوه‌زیران جۆنسن خۆشحاڵی خۆی نیشانداوه به‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی ئه‌مریكا كه به كوژرانی سه‌رده‌سته‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش، ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی به ئه‌نجام گه‌یشت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه سه‌ركرده‌كان جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش كردووه‌ته‌وه و، هاتووه "سه‌رۆكوه‌زیران (جۆنسن) به تاسه‌وه چاوه‌ڕوانی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی ناتۆ ده‌كات كه مانگی داهاتوو سازده‌كرێت. سه‌ركرده‌كان رێككه‌وتوون له‌سه‌ر پێویستی به‌شكردنی به‌رپرسیارێتی بۆ ئاماده‌كردنی ناتۆ به‌رامبه‌ر مه‌ترسییه‌كان".
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه جۆنسن داوای له سه‌رۆكی ئه‌مریكا كردووه باجی سه‌ر به‌رهه‌مه‌كان هه‌ڵگرێت كه ویسكی سكۆتلهندیان له‌نێودایه و، باجی زیاده نه‌خاته سه‌ر هه‌نارده‌ی ئۆتۆمبێل.