Muhammet Ali Kemal,Hemın Othman Mohammed
09 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 09 مای,س 2017
مۆسکۆ- AA
لەشاری مۆسکۆی پایتەختی رووسیا، یادی ٧٢ ساڵەی سەرکەوتنی یەکێتیی سۆڤێت لەجەنگی دووەمی جیهانییدا بەسەر ئەڵمانیای نازیدا، لەرێگەی نماییشێکی سەربازییەوە کرایەوە.
لە نماییشەکەدا کە لە گۆرەپانی سوور ئەنجامدرا، نزیکەی ١٠ هەزار سەرباز، ١١٤ ئۆتۆمبێلی زرێپۆش بەشدارییان تێدا کرد، سیستمی بەرگریی S-400 و مووشەکی ئیسکەندەر نیشان‌دران و بۆ یەکەم جار سسیستمی Pantsir-s1 کە رووسیا لە ناوچەی ئارکتیک جێگیریکردووە و مووشەکی جۆری Tor نماییشکران.
فڕینی هێلیکۆپتەر و فڕۆکەکان بەهۆی نالەباری کەش و هەواوە ئەنجام نەدرا. هەریەک لە سەرۆکی رووسیا ڤلادیمیر پوتین و سەرۆکوەزیران، دیمیتری مێدڤێدڤ ئامادەی نمایشەکە بوون.
پوتین له گوتاره‌كه‌یدا ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه جه‌نگی جیهانی دووه‌م بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی ملیۆنان كه‌س و، گوتی: "ئه‌و وانانه‌ی له‌و جه‌نگه‌مان وه‌رگرت، نیشانمانده‌دات كه پێویسته هۆشیار و به‌ئاگابین. هێزه چه‌كداره‌كانی رووسیا ئه‌مڕۆ خاوه‌نی ئه‌و هێزه‌یه كه به‌رپه‌رچی هه‌موو جۆره هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بداته‌وه".
سه‌رۆكی رووسیا پوتین باسی له‌وه كرد كه هه‌لومه‌رجه‌كانی ئه‌مڕۆ به‌پێویستی ده‌زانن توانای به‌رگری زیاد بكرێت و، گوتی: "پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دژ به تیرۆریزم و هه‌ڕه‌شه‌كانی دیكه یه‌ك بگرێت. ئێمه كراوه‌ین بۆ هاریكارییه‌كی له‌و شێوه‌یه. رووسیا هه‌میشه لایه‌نگری ئاشتییه و، رێگای هاوبه‌شی یه‌كسانیی هه‌ڵده‌بژێرێت و له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا ده‌بێت كه جه‌نگ ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه".
پاشان پوتین له مۆنۆمێنتی سه‌ربازی ون له مه‌یدانی سوور چه‌پكه گوڵی دانا.
له چوارچێوه‌ی ئاهه‌نگه‌كانی 9ی مایس، رۆژی سه‌ركه‌وتن، له زۆر شاری رووسیادا به‌تایبه‌تی مۆسكۆ رێپێوانی یاده‌وه‌ری "گاڵتهپێكردنی نه‌رێنی" رێكده‌خرێت.