Hakan Çopur,Kasım İleri,Mohammed Baqi Hussein
07 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 07 ئادار 2018
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه، قۆناغی دیپلۆماسیی له‌گه‌ڵ كۆریای باكوور هه‌ڵسه‌نگاندووه.
تره‌مپ نووسیویه‌تی: "له دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ كۆریای باكووردا، ئه‌گه‌ری به‌ره‌وپێشچوون هه‌یه. دوای چه‌ندین ساڵ، بۆ یه‌كه‌مجار سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان هه‌وڵی جددی نیشانده‌ده‌ن. ره‌نگه ئه‌مه ئومێدێكی به‌تاڵ بێت، به‌ڵام ئه‌مریكا (به ئه‌رێنی یان نه‌رێنی) ئاماده‌یه به هه‌ردوو ئاراسته‌كه‌دا پێشڕه‌وی بكات".
له لایه‌كی دیكه‌وه جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا، مایك پێنس له روونكردنه‌وه‌یه‌كی نووسراودا رایگه‌یاندووه، ئه‌مریكا به ئه‌رێنی یان نه‌رێنی، خاوه‌نی هێزی پێویسته بۆ پێشڕه‌ویكردن به‌هه‌ردوو ئاراسته‌كه‌دا.