Hemn Osman
10 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 12 کانوونی یەکەم 2015
واشنتۆن
بەرامبەر وتەكانی دۆناڵد ترەمپ، پاڵیوراوی پێشبینی كراوی كۆمارییەكان بۆ هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی ئەمریكا 2016 ، كە پیشنیازی كردبوو وڵاتەكەی موسوڵمانان وەرنەگرێت، یاریزانی كیك بۆكسینی ئەفسانەیی ئەمریكی محەمەد عەلی كڵای رایگەیاند "دەبێت موسوڵمانان دژی ئەوانە بووەستنەوە كە ئیسلام بۆ بەرژەوەندیەكانی خۆیان بەكار دەهێنن".
یاریزانی دێرینی كیك بۆكسین محەمەد عەلی كڵای تەمەن 73 ساڵ، كە دووچاری نەخۆشی "پاركنسۆن" بووە، بێ ناو هێنان، رەخنەی لە ترەمپ گرت و گوتی: "ئەو پیشنیازی وەرنەگرتنی موسوڵمانان دەكات بۆ ئەمریكا ئیسلامی وەك پروپاگەندە بەكارهێناوە. دەبێت موسوڵمانان دژی ئەو كەسانە بووەستنەوە كە ئیسلام بۆ بەرژەوەندیەكانی خۆیان بەكار دەهێنن. ئەوانەی وەك ئەون، خەڵكان سارد دەكەنەوە لە فێربوونی ئایینی ئیسلام".
محەمەد عەلی كڵای، ئاماژەی بە رێكخراوی تیرۆریستی داعش كرد و گوتی: "ئەو گرووپانەی ناوی جیهادیان لەخۆیان ناوە، وەحشیگەر و ستەمكارن و لەگەڵ ناوەڕۆكی ئیسلامدا ناگونجێن. ئەوانە پیاوكوژی بەڕێدالابراون. سەر لە مرۆڤەكان دەشیوێنن لەبارەی ئیسلامەوە".