Betül Yürük,Mohammed Baqi Hussein
09 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 11 تشرینی یەکەم 2018
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان - AA
گوته‌بێژی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ستێفان دوجاریك رایگه‌یاند، هه‌واڵی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نیكی هالی-یان له راگه‌یاندنه‌كانه‌وه پێگه‌یشتووه.
دوجاریك له‌باره‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی نیكی هالی-یه‌و وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی دایه‌وه و گوتی، "لێره‌دا زۆرینه‌مان بڕیاره‌كه‌مان له مێدیاكانه‌وه بیستووه".
ناوبراو رایگه‌یاند كه پێشتر ئاگاداری بڕیاره‌كه نه‌بووه و گوتی، "سكرتێری گشتی ئه‌نتۆنیۆ گوتێرێس سوپاسی هه‌ماهه‌نگی و پشتگیرییه‌كانی نیكی هاڵه‌ی ده‌كات".
دوجاریك راشیگه‌یاند كه گوتێرێس و هالی پێكه‌وه كاریان كردووه بۆ هاندانی په‌یوه‌ندیی بنیاتنه‌ری به‌هێزه له‌نێوان ئه‌مریكا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا.
به‌یانیی ئه‌مڕۆ نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نیكی هالی له كۆشكی سپی به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند، تا كۆتایی ئه‌مساڵ ده‌ستبه‌رداری ئه‌ركه‌كه‌ی ده‌بێت.