Zuhal Demirci
16 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 17 ئاب 2020
ئەنقەرە - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو، ئاماژەی بەوە کرد کە لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ باسیان لە بابەتەکانی رۆژەڤ و لیبیا کردووە و بڕیاریانداوە لەگەڵ ئەمریکا بەردەوامبن لەسەر راوێژ لەسەر ئاستی شاره‌زایان.
لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەی بۆ کۆماری دۆمینیک، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو لەگەڵ هاوتا ئەمریکییەکەی، مایك پۆمیپۆ کۆبووەوه، دوای کۆبوونەوەکە چاوش‌ئۆغڵو بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دوا.
سەبارەت بە کۆبوونەوەی لەگەڵ پۆمپیۆ، چاوش‌ئۆغڵو رایگەیاند: ''لەو کۆبوونەوەیەدا هەندێ بابەت هەبوون سەبارەت بە پەیوەندیە دوو قۆڵییەکان. لەگەڵ هەڵسەنگاندنی بابەتەکانی رۆژەڤ''.
گوتیشی: ''هه‌ڵسه‌نگاندنمان بۆ دۆخی لیبیا كرد، هاوڕاین له‌سه‌ر ئاستی شاره‌زایان (له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا) درێژه به راوێژهكانمان بده‌ین".
سەبارەت بە لێدوانەکانی کاندیدی دیموکراتەکان بۆ پۆستی سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن لەبارەی تورکیا، چاوش‌ئۆغڵو ئاماژەی بەوە کرد کە لێدوانەکانی بایدن سنووری تێپەڕاندووە و جەختی لەوەکردەوە کە ئەو دەستەواژانەی ناوبراو بەکاریهێناون زۆر سەیرن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئەوەی وەبیرهێنایەوە کە بایدن دوو جار جەختی لەسەر لادانی سەرکۆمار، رەجەب تەیب ئەردۆغان کردووه نەك بە کودەتا بەڵکو بە پشتیوانییکردنی ئۆپۆزسیۆن و گوتی: ''من ئاوا لەوە تێدەگەم کە دوو جار جەختی لەسەر کردەوە؛ لە رابردوودا کودەتامان تاقیکردەوە، نەبوو. لەبەرئەوە با ئێستا تاکتیک و شێواز بگۆڕین''.
گوتیشی: "وەک گەلی تورک ئه‌و سه‌پاندنانه له ریشه‌وه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه. ئێستا ئیدی لە گۆڕەپان و سەر مێز هێزمان هەیە. لەبەرئەوە ئەوە روونكردنه‌وه‌یه‌كه كه به نه‌زانانه و بێ ناسینی گه‌لی تورك كراوه و سنووری بەزاندووە".
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو، ئاماژەی بەوە کرد کە لە تورکیادا هەڵبژاردنەکان بە شێوەیەکی دیموکراتییانە و شەفاف کراوە و گوتی: '' گه‌له‌كه‌مان بڕیار ده‌دات، حكوومه‌ت، سهركۆمار یان كێ ده‌گۆڕدرێت. كه‌سێك له ئه‌مریكاوه یان لە وڵاتێکی دیکەوە ناتوانێت بڕیار له‌مه بدات".