روونکردنەوەی لاڤرۆڤ لەبارەی S-400
- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ روونكردنه‌وه‌كه‌ی ئه‌مریكای سه‌باره‌ت به بڕیاری توركیا له‌باره‌ی سیستمی به‌رگریی S-400ه‌وه به "تاقیكردنه‌وه‌ی شانتاژكردن (باج و خه‌راج وه‌رگرتن)" ناوبرد.
Moskova
مۆسكۆ- AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ روونكردنه‌وه‌كه‌ی ئه‌مریكای سه‌باره‌ت به بڕیاری توركیا له‌باره‌ی سیستمی به‌رگریی S-400ه‌وه به "تاقیكردنه‌وه‌ی شانتاژكردن (باج و خه‌راج وه‌رگرتن)" ناوبرد.
سێرگی لاڤرۆڤ له‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاوتا نه‌مساییه‌كه‌ی، كارین كنایسڵ، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شی سازكرد.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به گوته‌كانی ياريده‌ده‌رى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا بۆ كاروبارى ئه‌ورووپا و ئاسيا، وێس میچڵ په‌یوه‌ست به كڕینی سیستەمی به‌رگریی S-400 له لایه‌ن توركیاوه له رووسیا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو ره‌نگه ئه‌مریكا بڕیاری سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر ئه‌نقه‌ره‌دا بدات، لاڤرۆڤ رایگه‌یاند: "ئه‌مه نموونه‌یه‌كی هه‌وڵی شانتاژكردنه كه ده‌بێته هۆی ده‌سته‌به‌ركردنی ركابه‌ریی نادادپه‌روه‌رانه بۆ كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان".
له وه‌ڵامی ئه‌وه‌شدا كه سكرتێیری گشتیی ناتۆ، یەنس ستۆڵتنبەرگ له وه‌ڵامی پرسیارێكی هاوشێوه‌ی په‌یوه‌ست به كڕینی سیستەمی به‌رگریی S-400 ئاماژه به‌وه‌كردبوو كه ئه‌وه 'بڕیارێكی نیشتمانیی' توركیایه، سێرگی لاڤرۆڤ رایگه‌یاند: "پێویسته كه ئه‌مریكا وه‌ك وڵاتێكی ئه‌ندامی ناتۆ، گوێ له بۆچوونی هاوبه‌شی هاوپه‌یمانێتییه‌كه كه له لایه‌ن سكرتێری گشتییه‌وه راگه‌یه‌نراوه، بگرێت".
یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری ئه‌ورووپا و ئاسیا، وێس میچڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو كه ره‌نگه سزا به‌سه‌ر توركیادا كه خۆی بۆ كڕینی سیستمی به‌رگریی S-400 ئاماده ده‌كات، بسه‌پێنرێت.