Mohammed Baqi Hussein,Sarmand Hameed
01 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 01 ئاب 2016
ئۆپۆزسیۆنی سووریا له‌ژێر ناوی "شكاندنی گه‌مارۆكانی سه‌ر حه‌له‌ب" به ئامانجی گه‌یشتن به‌و شوێنانه‌ی له‌لایه‌ن رژێمه‌وه گه‌مارۆدراون، ئۆپه‌راسیۆنێكی فراوانیان ده‌ستپێكرد.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی په‌یامنێری ئانادۆڵو له‌ناوچه‌كه ده‌ستیكه‌وتووه، سوپای فه‌تح و هێزه‌كانی رزگاركردنی حه‌له‌ب له‌ژێر ناوی "شكاندنی گه‌مارۆكانی سه‌ر حه‌له‌ب" ئۆپه‌راسیۆنێكی به‌رفراوانیان بۆ گه‌یشتن به‌و ناوچانه‌ی له‌نێو پارێزگای حه‌له‌بدا له‌لایه‌ن رژێمه‌وه گه‌مارۆدراون، ده‌ستپێكردووه.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن كه ئۆپۆزسیۆن له ناوچه‌كانی باشووری شاره‌كه‌دا ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌یان ده‌ستپێكردووه و سوپای فه‌تح له گه‌ڕه‌كی راشدینی باشووری حه‌له‌ب، تانكێك و ئوتومبێلێكی سه‌ربازیی سوپای ئه‌سه‌دی ته‌قاندووه‌ته‌وه.
گوته‌بێژی سه‌ربازیی ئهحرارئەلشام یوسف ئەلموهاجیری بە بڵاوکردنەوەی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی لە یوتیوب ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی راگه‌یاند.
له‌لایه‌كی دیکەوە چالاكوانی مه‌ده‌نیی ناوچه‌كه یاسر ئه‌بو عه‌مار رایده‌گه‌یه‌نێت، خه‌ڵكی چه‌ندین گه‌ڕه‌كی حه‌له‌ب له‌پێناو ئه‌وه‌ی نه‌كرێنه ئامانج له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای ئه‌سه‌د و رووسیا، تایه‌ی ئوتومبێل ده‌سووتێنن.
ئه‌بو عه‌مار رایگه‌یاند ئۆپۆزسیۆن خوێندنگه‌ی حیكمه و به‌رزاییه‌كانی موحابه و راشدینیان له‌باشووری حه‌له‌ب كۆنترۆڵكردووه و ده‌ستیان به‌سه‌ر سێ تانكی رژێمدا گرتووه و چوار ئوتومبێلی سه‌ربازیشیان ته‌قاندووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌بو عه‌مار ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه له گه‌ڕه‌كی سوكهریی حه‌له‌ب پڕۆتێستۆی گه‌مارۆكانی رژێم كراوه.
كۆنترۆڵكردنی تاكه ڕێگای ده‌رچوونی ئۆپۆزسیۆنی سووریا له حه‌له‌ب رێگای كاستیلۆ له‌م مانگه‌دا له‌لایه‌ن رژێمی سووریاوه كۆنترۆڵكرا و ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی ئۆپۆزسیۆن كه‌وتنه ژێر گه‌مارۆوه.