Barış Seçkin,Hemın Othman Mohammed,Ramal Abdullah Mahmood
23 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 25 تشرینی یەکەم 2017
رۆما - AA
ئه‌و ریفراندۆمه‌ی له هه‌رێمه‌كانی لۆمباردیا و ڤینیتۆ ئه‌نجامدرا به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی مافی زیاتری ئابووریی، كۆتایی هات.
ریفراندۆمه‌كه كه له هه‌رێمی لۆمباردیا حه‌وت ملیۆن و 900 هه‌زار كه‌س و له هه‌رێمی ڤینیتۆ چوار ملیۆن كه‌س له نزیكه‌وه په‌یوه‌ندیی پێیانه‌وه هه‌بوو، كاتژمێر 07:00 به كاتی ناوخۆی ئه‌و وڵاته (08:00 به كاتی هه‌ولێر) ده‌ستیپێكرد و پرۆسەی ده‌نگدان كاتژمێر 23:00 (00:00 به كاتی هه‌ولێر) كۆتایی هات.
به پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی هه‌واڵیی ئیتاڵیا ANSA، مه‌رجی رێژه‌ی به‌شداریكردن بۆ ئه‌وه‌ی ریفراندۆمه‌كه حساب بكرێت 50+1 و، ئه‌و رێژه‌یه‌ش له هه‌رێمی ڤینیتۆ %59.7 بووه.
له لۆمباردیا كه هیچ رێژه‌یه‌كی به‌شداری له ده‌نگدانه‌كه‌دا به مه‌رج دانه‌نراوه، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی ناوچه‌كه، رۆبێرتۆ مارۆنی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه رێژه‌ی به‌شداری له سه‌رووی %40ه‌وه‌یه.
پاش ریفراندۆمه‌كه مارۆنی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رێكخست و، تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به گوێره‌ی ئه‌و ئه‌نجامه نافه‌رمیانه‌ی به‌ده‌ستیان گه‌یشتووه رێژه‌ی ده‌نگی به‌ڵێ %95، نه‌خێریش %3 بووه.
مارۆنی باسی له‌وه كرد كه ده‌نگدان له رێگه‌ی سیستمی ئه‌لیكترۆنیه‌وه كه یه‌كه‌مجاره له ئیتاڵیا ئه‌نجامده‌درێت به سه‌ركه‌وتووی تاقیكراوه‌ته‌وه و، گوتی: "ئێمه ئه‌م سیستمه‌مان به سه‌ركه‌وتوویی تاقیكرده‌وه كه له رووی ئه‌منیه‌وه سه‌ركه‌وتووه".
لە کۆتایی قسەکانیشیدا، رۆبەرتۆ مارۆنی رایگەیاند کە هیچ جۆرە هێرشێک نەکراوەتە سەر سیستەمی دەنگدانی ئەلیکترۆنی.
بە پێی ئەنجامە بەراییەکان لەسەدا ٩٨ی بەشداربووان بە "بەڵێ" دەنگیان داوە بۆ گشتپرسییەکە. سەرۆکی هەرێمی ڤینیتۆ، لوکا زایا رایگەیاند "لەو باوەڕەدام ئەو گشتپرسییە لەگەڵ خۆڕێبەری ڤینیتۆکەکانە".
زایا ئاماژەی بەوەدا کە خوازیاری ئەوەن لەگەڵ حکوومەتی ناوەندی لەسەر ٢٣ بابەت دانوستان بکەن و داواکارن نۆ لەسەدەی باجەکان بۆ ناوچەکان بن.
سەبارەت بە گشتپرسییەکەش لە ئاستی گەورە بەرپرسانی حکوومەتی ئیتاڵیا، راوێژکار لە وەزارەتی کاروباری هەرێمەکان، گیان کلاودیۆ برێسا ئامادەباشی حکوومەتی نیشان دا بۆ دانوستان لەگەڵ هەرێمەکان بۆ داننان بە مافی خۆڕێبەری بۆ بەدەستهێنانی مافەکانیان بە شێوەیەکی فراوانتر.
ئاماژە بەوە دەدرێت ئەنجامی ئەو گشتپرسییە کە بنەمایەکی یاسایی نییە و بە مەبەستی پشتیوانی دەبێتە هۆی ئەوەی بە خێرایی دەست بکرێت بە دانوستانەکانی خۆڕێبەری بەرفراوان لەگەڵ حکوومەتی ناوەندی ئیتاڵیا.
شرۆڤەکاران ئاماژە بەوە دەدەن دەرچوونی ئەنجامی گشتپرسییەکە بە "بەڵێ" کارتی دەستی مارۆنی و زایا بەهێز دەکات بۆ دانوستان لەگەڵ حکوومەتی ناوەندی.
بە پێی دەستووری ئیتاڵیا گشتپرسی بە راوێژ لەگەڵ حکوومەت ئەنجام دەدرێت و دەچنە ناو قۆناغی دانوستانەکان. لە ئەنجامی دانوستانەکان پڕۆژەیاسا بۆ داننان بە خۆڕێبەری بە مەبەستی پێدانی مافی زیاتر بە ناوچەکان ئامادە دەکرێت کە پێویستە پەرلەمان دەنگی لەسەر بدات. بە پێی مادەی ١١٦ی دەستوور مەرجی پێدانی خۆڕێبەری بۆ هەرهەرێمێک ئەوەیە پەرلەمان رەزامەندی لەسەر بدات.
ئێستا لە ٢٠ ناوچەی کارگێڕی ئیتاڵیا پێنجیان (Friuli Venezia Giulia, Sardinya, Sicilya, Trentino-Alto Adige ve Valle d'Aosta) خاوەن دەسەڵات و مافی خۆڕێبەری بەرفراوانن.