Ömer Faruk Yıldız
19 تەمووز 2022•نوێکردنەوە: 20 تەمووز 2022
جنێڤ-AA
سكرتێری گشتیی رێكخراوی كه‌شناسیی جیهانیی سه‌ربه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، پێتری تاڵس، ئاشكرایكرد گۆڕانی كه‌شوهه‌وا له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی شه‌پۆله‌كانی گه‌رما زۆرتر و چڕتر بن.
پێتری تاڵس كه له میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا كه له ئۆفیسی جنێڤی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان سازیكرد، روونكردنه‌وه‌ی له‌باره‌ی ئه‌و شه‌پۆلی گه‌رمایه دا كه كاریگه‌ریی كردووه‌ته سه‌ر سه‌رانسه‌ری ئه‌ورووپا.
تاڵس هۆكاری شه‌پۆله‌كانی گه‌رمای بۆ گۆڕانی كه‌شوهه‌وا گه‌ڕانده‌وه و رایگه‌یاند: "كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا لانیكه‌م تا ساڵی ٢٠٦٠ درێژه‌یان ده‌بێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد رێژه‌ی ئه‌و دووانه ئۆكسیدی كاربۆنه‌ی ده‌كرێته ئاسمان به‌رزه و گوتی: "به‌هۆی گۆڕانی كه‌شوهه‌واوه، شه‌پۆله‌كانی گه‌رما زۆرتر و چڕتر ده‌بن".
سكرتێری گشتیی رێكخراوی كه‌شناسیی جیهانیی به پێویستی زانی ئه‌و شه‌پۆله‌ی گه‌رما كه له ماوه‌كانی رابردوودا بینراوه، ببێته بانگه‌وازێكی به‌خه‌به‌رهاتن بۆ جیهان.
به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆلی گه‌رمایه‌ی كه له مانگی رابردووه‌وه سه‌رانسه‌ری ئه‌ورووپای خستووه‌ته ژێر كاریگه‌رییه‌وه، دوێنێ له به‌ریتانیا "به‌رزترین پله‌ی گه‌رما له شه‌و" تۆماركرابوو، و هه‌فته‌ی رابردوو له فه‌ڕه‌نسا، ئیسپانیا و پۆرتوگال لانیكه‌م ٣٦٠ كه‌س بەهۆی کاریگەریی گەرماوە گیانیان له‌ده‌ستدابوو.