Rewa Mahmut Hasan,1 23
03 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 03 کانوونی دووەم 2018
قودس - AA
کەناڵی ١٢ی ئیسرائیلی بڵاوی کردەوە کە ساڵی پار ١٦ سەربازی ئیسرائیلی بەهۆکاری نادیار خۆیان کوشتووە.
بەپێی هەواڵی کەناڵەکە بێت لەکۆی ئەو ٥٥ سەربازەی کە ساڵی پار گیانیان لەدەست داوە، ١٦ یان خۆیان کوشتووە، ٧ سەربازی دیکەیان لە ئۆپەراسیۆنەکانی فەڵيستیندا گیانیان لەدەست داوە و نۆ سەربازی دیکەیان بەهۆکاری تێکچوونی تەندروستیان، ١٢ سەربازی دیکەش بەهۆی رووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەست داوە و نۆی دیکەیان بەهۆی گوللـەی وێڵيوە گیانیان لەدەست داوە و دووی تریش بەهۆی رووداوی سەر کارەوە گیانیان لەدەست داوە.
ئەمە لەکاتێکدایە کە لە هەواڵەکەدا باس لەوە دەکرێت رێژەی ئەوانەی خۆیان دەکوژن لەنێو ریزەکانی سوپادا کەمی کردووە. لەکاتێکدا لە ٢٠١٦ دا ١٥ سەرباز و لە ٢٠١٥ شدا هەمان ژمارە خۆیان کوشتبوو.