Islam Doğru
04 تشرینی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 04 تشرینی یەکەم 2022
نیویۆرك-AA
ئیداره‌ی ئه‌مریكا سه‌ركۆنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی خۆپیشاندانی خوێندكارانی زانكۆی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه كرد.
گوته‌بێژی كۆشكی سپی، كارین ژان پیێر له‌كاتی رۆیشتنی بۆ پۆرتۆ ریكۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جۆ بایدن، له فڕۆكه‌كه‌دا وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی دایه‌وه.
كارین ژان پیێر وێڕای ئاماژه‌دان به‌وه‌ی ده‌ستوه‌ردانی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران له خۆپیشاندانه ئاشتییانهكانی سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه سه‌ركۆنه ده‌كه‌ن، رایگه‌یاند: "به‌هۆی ئه‌و راپۆرتانه‌ی كه باس له‌وه ده‌كه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كان به توندوتیژیی و ره‌شبگیریی وه‌ڵامی خۆپیشاندانی ئاشتییانه‌ی خوێندكارانی زانكۆیان داوه‌ته‌وه، تووشی شۆك بووین".
ژان پیێر ره‌خنه‌ی له هه‌ڵوێستی حكوومه‌تی ئێران له‌باره‌ی ژنان و خۆپیشاندانی ئاشتییانه گرت و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه ئه‌و كرده‌وه فشارئامێزانهی سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان وا ده‌كات هه‌زاران گه‌نج و لاوی وڵاته‌كه به‌دوای ده‌رفه‌تی هه‌ڵاتن له ئێران بگه‌ڕێن.
رۆژی ١٣ی ئهیلوول له تاران، پۆلیسی ره‌وشت مه‌هسا ئه‌مینی ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵیان به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی پابه‌ندی یاساكانی باڵاپۆشی نه‌بووه،ده‌ستگیركرد، دوای ئه‌وه‌ی ده‌ستگیركرا مه‌هسا باری ته‌ندروستی تێكچوو، بۆ نه‌خۆشخانه گوازرایه‌وه و رۆژی ١٦ی ئهیلوول گیانی له‌ده‌ستدا، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی به‌رفراوانی له سه‌رانسه‌ری ئێران‌دا لێكهوتهوه. له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی زانكۆكانیشدا رۆژی ١ی تشرینی یه‌كه‌م، جارێكی دیكه خۆپیشاندانه‌كان تاویان سه‌نده‌وه. له تارانی پایته‌خت و زۆر پارێزگای دیكه، خوێندكارانی زانكۆكان خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا.
له‌گه‌ڵ خۆپیشاندانی زانكۆكاندا له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌كه و له‌سه‌روویانه‌وه له تاران، شه‌قام و كۆڵانهكانیش جموجۆڵیان به‌خۆوه بینی.