Abdullah Shukur
29 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 30 ئەیلوول 2018
نەتەوە یەکگرتووەکان - AA
وەزیری دەرەوەی کۆریای باکوور، ری یۆنگ ھۆ رایگەیاند کە بەمەبەستی داماڵینی نیمچە دوورگەی کۆریا لە چەکی ناوەکی، بە سەپاندنی سزا گوشار دەخرێتە سەر کۆریای باکوور، گوتیشی :"بەردەوامی سزاکانی ئەمریکا بێ متمانەیی نێوان ھەردوو وڵات قوڵتر دەکاتەوە".
ری لە چوارچێوەی ٧٣یەمین کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک وتارێکی پێشکەش کرد و رەخنەی لە ئەمریکا گرت.
ری ئاماژەی بە گرنگی ئەو راگەیەنراوە ھاوبەشە کرد کە لە لووتکەی نێوان ھەردوو سەرۆکی ئەمریکا و کۆریای باکوور لە سینگاپورە بڵاوکرابووەوە، گوتیشی: "یەکەمین ئەرکی جێبەجێکردنی رێککەوتنی نێوان ئەمریکا و کۆریای باکوور بە شێوەیەکی کاریگەر بریتییە لە رووخاندنی بەربەستی بێ متمانەیی کە دەیان ساڵە لە نێوان ئەو دوو وڵاتەدا بەردەوامە. لەم چوارچێوەیەشدا پێویستە ئەمریکا و کۆریای باکوور، ئەوەی لە دەستیان بێت ئەنجامی بدەن".
ری راشیگەیاند کە کۆریای باکوور پێش راگەیەنراوە ھاوبەشەکەش، ھەنگاوی پێویستی لەبارەی چالاکییەکانی ناوەکی ناوە، گوتیشی: "بەڵام ھەمان ئەو ھەنگاوانەمان لە ئەمریکا نەبینیوە".
وەزیری دەرەوەی کۆریای باکوور، ری یۆنگ ھۆ رایگەیاند کە بەمەبەستی داماڵینی نیمچە دوورگەی کۆریا لە چەکی ناوەکی، بە سەپاندنی سزا گوشار دەخرێتە سەر کۆریای باکوور، گوتیشی :"بەردەوامی سزاکانی ئەمریکا بێ متمانەیی نێوان ھەردوو وڵات قوڵتر دەکاتەوە".
ری ئەوەیشی خستەڕوو کە کۆریای باکوور نزیکەی ساڵێکە ھیچ چالاکییەکی ناوەکی ئەنجام نەداوە، بەڵام سەرەڕای ئەوەیش بۆچوونی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بەرامبەر وڵاتەکەی نەگۆڕاوە، داوایشی کرد کە لە پڕۆژە بڕیاری نوێ ئەم فاکتەرە ڕەچاوبکرێت.