Abdullah Shukur
29 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 30 ئەیلوول 2018
سەنعا - AA
رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند کە بەھۆی شەڕی چوار ساڵەی یەمەن، ھەشت ملیۆن کەس لەو وڵاتە سەرچاوەی داھاتی خۆی لەدەستداوە.
نووسینگەی ھەماھەنگی کاروباری مرۆیی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە یەمەن رایگەیاند، بەھۆی شەڕی چوار ساڵەی یەمەن، ھەشت ملیۆن کەس لەو وڵاتە سەرچاوەی داھاتی خۆی لەدەستداوە.
نووسینگەی ھەماھەنگی کاروباری مرۆیی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان راشیگەیاند کە لەگەڵ ئەوەی ھەشت ملیۆن کەس کارەکەی خۆی لەدەستداوە، نزیکەی ٢٢.٢ ملیۆن ھاووڵاتی یەمەنیش پێویستی بە ھاوکاری مرۆیی ھەیە.
لە دوای کودەتای حووسییەکان لە دژی دەسەڵاتی ھەڵبژێراوی یەمەن و لەوەتەی ئەیلوولی ٢٠١٤وە شاری سەنعا پایتەختی یەمەن و ژمارەیەک لە ناوچەکانیان کۆنترۆڵ کردووە، ھێزەکانی ھاوپەیمانی عەرەبیش بە رابەرایەتی سعوودیە لە ساڵی ٢٠١٥ ەوە پشتیوانی لە دەسەڵاتی ھەڵبژێراوی یەمەن لە دژی حووسییەکان دەکەن.