Selçuk Acar,Bilgin S. Şaşmaz,Hemın Othman Mohammed
29 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 30 ئاب 2017
نیویۆرك - AA
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی کە له ئه‌نجامی زریانی هارڤی كه ویلایه‌تی تێكساسی باشووری ئه‌مریكای گرتووه‌ته‌وه گیانیان له‌ده‌ستدا، گه‌یشته 10 كه‌س.
ده‌زگای به‌ڕێوه‌بردنی بارودۆخی له‌ناكاوی فیدراڵی كه سه‌ربه وه‌زاره‌تی ئاسایشی ناوخۆی ئه‌مریكایه له روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ئه‌نجامی ئه‌و كاره‌ساته گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشتووه‌ته 10 كه‌س و، هۆشداریدا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ره‌نگه 450 هه‌زار كه‌س پێویستیان به هاوكاری فیدراڵی و، 30 هه‌زار كه‌سیش پێویستیان به شوێنی مانه‌وه‌ی كاتیی هه‌بێت.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه له هاریس شه‌ش كه‌س و له مۆنتگۆمیری دوو كه‌س و له رۆكپۆرت و لامارگوی دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له شاری هیوستن كاره‌كانی گه‌ڕان و رزگاركردن درێژه‌ی هه‌یه كه به‌هۆی بارانی به‌خوڕه‌وه لافاو تیایدا دروستبووه.
ته‌واوی سه‌ربازانی پارێزی نیشتمان كه له 12 هه‌زار كه‌س له تێكساس پێكهاتووه، به‌شداری كاره‌كانی هیوستن ده‌كه‌ن.
به‌رپرسانی ناوخۆی ناوچه‌كه، ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه باران بارینه‌كه به‌درێژایی هه‌فته به‌رده‌وام ده‌بێت و، داوایان له خه‌ڵكی كرد به ئۆتۆمبێله‌كانیانه‌وه نهكهونهڕی.