Gamze Türkoğlu Oğuz,Hemın Othman Mohammed
23 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 24 کانوونی یەکەم 2017
زامبوانگا - AA
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی لافاو و هه‌ره‌سی خاك كه هۆكاری دروستبوونه‌كه‌ی زریانی خولگه‌یی ته‌مبین بوو له فلیپین گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبوویه‌وه بۆ 45 كه‌س.
سه‌رۆكی شاره‌وانی سیبوكۆ له دێل نۆرتی زامبوانگا، بۆنگ ئیدینگ، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه 30 كه‌س له گوندی ئانونگان كه‌وتوونه‌ته به‌ر لێشاوی لافاوه‌كه و، له‌وانه‌ش ته‌رمی پێنجیان دۆزراونەتەوه و، كاره‌كانی گه‌ڕان و رزگاركرد له ناوچه‌كه درێژه‌ی هه‌یه.
به‌رپرسانی پۆلیسی ناوچه‌كه، باس له‌وه ده‌كه‌ن كه زیاد له 40 كه‌س له ناوچه‌كانی دێل نۆرتی و دێل سور گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هه‌فته‌ی رابردوو به‌هۆی لافاو و هه‌ره‌سی خاكه‌وه له فلیپین زیاد له 40 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدابوو، به‌هۆی ئه‌و كاره‌ساته سرووشتییه‌وه نزیكه‌ی 20 ملیۆن دۆلار زیان به‌ر ئه‌و وڵاته كه‌وت.
ساڵانه نزیكه‌ی 20 گه‌رده‌لول و زریان كه سه‌رچاوه‌كه‌یان زه‌ریای هێمنه ئه‌و وڵاته ده‌گرێته‌وه.