Ahmet Dursun,Muhammet Ali Kemal
21 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 22 مای,س 2019
ئه‌نقه‌ره- AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف هۆشداریی دا له‌وه‌ی زیادكردنی هێزه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له كه‌نداوی به‌سڕه، ره‌نگه ببێته هۆی كه‌وتنه‌وه رووداو.
له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی سی ئێن ئێنی ئه‌مریكی، جه‌واد زه‌ریف روونكردنه‌وه‌ی له‌باره‌ی گرژییه‌كانی نێوان وڵاته‌كه‌ی و ئه‌مریكا، دا.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئه‌مریكا به بیانووی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی له ئێرانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن، هێزه سه‌ربازییه‌كانی خۆی له كه‌نداوی به‌سڕه زیادكردووه، زه‌ریف رایگه‌یاند: "جێگیركردنی هێزێكی سه‌ربازیی ئه‌وه‌نده زۆر له رووبه‌رێكی بچو‌وكدا، ره‌نگه هه‌ر له خۆیه‌وه ببێته هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی رووداوگه‌لێك".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه له نێو ئیداره‌ی ئه‌مریكادا كه‌سانێك هه‌ن نایانه‌وێت ئه‌م جۆره "رووداوانه" بكه‌وێته‌وه و رایگه‌یاند: "بۆ ئه‌وه‌ی رووداوێك روونه‌دات وریایی تا ئه‌وپه‌ڕی پێویسته. ئه‌مریكا یارییه‌كی زۆر مه‌ترسیدار ده‌كات".
له‌باره‌ی روونكردنه‌وه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ كه رایگه‌یاندبوو وڵاته‌كه‌ی له‌دوای كشانه‌وه له رێككه‌وتننامه ئه‌تۆمییه‌كه، ئاماده‌یه بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا له‌پێناو رێككه‌وتنێكی نوێ‌دا، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف رایگه‌یاند: "ئاره‌زوومه‌ند نیین له‌گه‌ڵ كه‌سانێك قسه بكه‌ین كه له به‌ڵێنه‌كانیان پاشگه‌زبوونه‌ته‌وه. نا‌توانیت له‌رێگه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كردن له هیچ ئێرانییهك بگه‌یته هیچ شوێنێك. رێگای دانوستان به رێزدا تێده‌په‌ڕێت، نه‌ك به هه‌ڕه‌شه‌دا".