Hemın Othman Mohammed
20 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 20 نیسان 2016
له هه‌ڵبژاردنه سه‌ره‌تاییه‌كانی ئه‌مریكادا له شاری نیویۆرك، دۆناڵد تره‌مپ له پارتی كۆماری و، هیلاری كلینتۆن له پارتی دیموكرات پێش ركابه‌ره‌كانیان كه‌وتن.
له‌سه‌ر لیستی كۆماری، هه‌ریه‌ك له دۆناڵد تره‌مپ، تێد كروز و جۆن كاسيچ، ململانێ‌یان كرد بۆ به‌ده‌ستهێنانی 95 نوێنه‌ر له شاری نیویۆرك.
به‌پێی ئه‌نجامه نافه‌رمیه‌كان كه له جیاكردنه‌وه‌ی %90ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ستهاتووه، دۆناڵد تره‌مپ %60ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ست هێناوه، جۆن كاسیچ %25 و تێد كروز-یش %15ی ده‌نگه‌كانیان به‌ده‌ستهێناوه. هه‌ركاتێک ئه‌نجامه فه‌رمیه‌كان ئاشكرا كران، ژماره‌ی ئه‌و نوێنه‌رانه‌ی كاندیده‌كان به‌ده‌ستیان هێناوه دیاری ده‌كرێت.
له‌وتاری سوپاسگوزاریدا، تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه كرد له كۆتایی كه‌مپینه‌كه‌دا ده‌بیته خاوه‌ن ژماره‌یه‌ك نوێنه‌ر كه له سه‌رووی به‌رزترین تهخمینهكانیشهوه بێت، هاوكات سوپاسی دانیشتوانی نیویۆركی كرد بۆ ئه‌و پشتیوانیه‌ی لێیان كردووه.
هاوكات به‌پێی ئه‌نجامه نافه‌رمیه‌كان، له پارتی دیموكراتدا هیلاری كلینتۆن %58ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه، بیرنی ساندرز %42ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه. له‌گه‌ڵ ئاشكراكردنی ئه‌نجامه فه‌رمیه‌كان،دابه‌شكردنی 291 نوێنه‌ری پارتی دیموكرات راده‌گه‌یه‌نرێت.
له دوای شاری نیویۆرك كه به‌جۆش و خرۆشه‌وه هه‌ڵبژاردنه سه‌ره‌تاییه‌كانی تێدا به‌ڕیوه‌چوو، له 26ی ئەم مانگە له ویلایه‌ته‌كانی كونيتيكت، په‌نسیلڤانیا، ديلاوير، رود ئاسيلاند و ماریلاند به‌رده‌وام ده‌بێت.
به‌گشتی دوای ته‌واوبوونی هه‌ڵبژاردنی سه‌ره‌تایی له هه‌موو ویلایه‌ته‌كاندا، كۆماریه‌كان له 18ی حوزه‌یرانی داهاتوودا له شاری كلیڤلاندی ویلایەتی ئۆهایۆ كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی ساز ده‌كه‌ن و دیموكراته‌كانیش له شاری فلادیلفیای ویلایەتی په‌نسیلڤانیا كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی رێكده‌خه‌ن.