Davit Kachkachishvili
31 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 01 کانوونی دووەم 2023
كیێڤ-AA
سه‌رۆكی ئۆكراینا، ڤۆڵۆدیمیر زێلێنسكی وێڕای ئاماژه‌دان به‌وه‌ی هێرشه‌كانی رووسیا بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌ی به‌رده‌وامه، رایگه‌یاند: "ئه‌وانه‌ی ئه‌م جۆره فه‌رمانه‌یان داوه و ئه‌وانه‌شی كه جێبه‌جێیان كردووه، نابه‌خشرێن".
لە پەیامێكی ڤیدیۆییدا کە ئێوارەی ئەمڕۆ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تێلێگرام بڵاویکردووەتەوە، ڤۆڵۆدیمیر زێلێنسکی رایگەیاندووە، ئەمڕۆ سوپای رووسیا سه‌رله‌نوێ هێرشی مووشەکیی بۆ سەر ئۆكراینا ئه‌نجامداوه.
زێلێنسکی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، لە کۆتا رۆژی ساڵدا، به‌ر له شەوی سەری ساڵ، رووسیا خەڵکی مەدەنی لە ئۆكراینا بە هێرشی مووشەکی كردووه‌ته ئامانج و ئەم هێرشانەی به "هێرشی تیرۆریستی" ناوبردووه. راشیگه‌یاندووه: "ئەوانەی فەرمانی ئەم جۆرە هێرشانە دەدەن و ئەنجامی دەدەن، نابه‌خشرێن".
سه‌رۆكی ئۆكراینا سه‌رۆكی رووسیا (ڤلادیمیر پوتین)ی بە بەرپرسیار لە هێرشەکانی سەر وڵاتەکەی له‌قه‌ڵه‌مدا و رایگه‌یاند: "هیچ کەس لە جیهاندا لەم کارە خۆش نابێت، ئۆکرانیا هەرگیز لێت خۆش نابێت".
ڤۆڵۆدیمیر زێلێنسکی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، ئەمڕۆ لەلایەن هێزەکانی رووسیاوه هێرشی مووشەکی بۆ سەر ژماره‌یه‌ك شاری ئۆكراینا له‌سه‌روویانه‌وه کیێڤی پایتەخت ئەنجامدراوە و رایگه‌یاند: "بەداخەوە زیانی گیانی هەیە".
زێلێنسکی ئاشكرایكرد، ئەمڕۆ جارێکی دیکە ئاڵوگۆڕی دیل لەگەڵ رووسیا ئەنجامدراوه و ١٤٠ سەربازی ئۆکراینی گەڕاونەته‌وە ماڵەکانیان و رایگه‌یاند: "كۆی گشتی هه‌زار و ٥٩٦ ژن و پیاوی ئۆکراینی لە ٢٤ی شوباتەوە گەڕاونەتەوە ماڵەکانیان".