Mustafa Deveci
16 ئەیلوول 2022•نوێکردنەوە: 16 ئەیلوول 2022
خارکیڤ - AA
سەرۆکی ئۆکراینا، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی ئاشکرای کرد کە گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە ناوچەی ئیزیوم سەربە پارێزگای خارکێڤ دۆزراوەتەوە کە نزیکەی هەفتەیەکە لە دەستی هێزەکانی رووسیا کۆنتڕۆڵکراوەتەوە.
زێلێنسکی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا هاتووە: "لە ناوچەی ئیزیوم سەربە پارێزگای خارکیڤ، گۆڕێکی بەکۆمەڵ دۆزراوەتەوە و لە ئێستادا لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن. سبەی زانیاری زیاتر و روونتر لە بارەی گۆڕەکەوە دەخرێنەڕوو".
سەرۆکی ئۆکراینا ئەوەشی ئاشکرا کرد کە ئەمڕۆ رۆژنامەنووسانی نێودەوڵەتیی و ئۆکراینی دەچنە ئیزیوم و رایگەیاند: دەمانەوێت جیهان بزانێت کە چی روودەدات و داگیرکارییەکانی رووسیا بوونەتە هۆی چی. سەرەتا لە بوچا و دواتر لە ماریوپۆل، ئێستاش لە ئیزیوم. پێویستە رووسیا بکرێتە بەرپرسیاری بەجێهێشتنی مەرگ لە هەموو شوێنێک".
لە لایەکی دیکەوە وەزارەتی بەرگریی ئۆکراینا لە راگەیەندراوێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاو کراوەتەوە، ئەوە خراوەتەڕوو کە لە گۆڕە بەکۆمەڵەکەی ئیزیومدا ٤٤٠ تەرم دۆزراونەتەوە.