Fatma Esma Arslan,1 23
25 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 25 کانوونی دووەم 2018
ئەنقەرە – AA
ئەو وێنەی کە ساڵح موسلیم یەکێک لە سەردەستەکانی رێکخراوی تیرۆریستی پەیەدە/پەکەکە بە مەبەستی لەکەدارکردنی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون لە تویتەر بڵاوی کردبۆوە و نووسیبووی "هاووڵاتیی سڤیل کۆمەڵکوژ دەکرێن"، دەرکەوت کە وێنەی ئەو منداڵانە بووە کە رژێمی بەشار ئەسەد لە غوتەی رۆژهەڵاتی گەمارۆدراو برینداری کردوون.
ئەو وێنەیەی کە موسلیم بڵاوی کردۆتەوە وێنەی ئەو منداڵانەیە کە رژێمی ئەسەد لە ١٤ی ئەیلوولی ٢٠١٤ لە غوتەی رۆژهەڵاتی گەمارۆدراو برینداری کردوون.
لە وێنەکەدا کۆرپەیەک و سێ منداڵی بریندار دەبینرێن کە لە ئاکامی هێرشی ئاسمانی رژێم لە شارۆچکەی دوما بریندار بوون.
دوای ئاشکرابوونی ئەو پڕوپاگەندانەی پشتیوانانی رێکخراوەکە بە مەبەستی لەکەدارکردن، دەستبەجێ ساڵح موسلیم ئەو وێنەیەی لە هەژماری خۆی سڕییەوە کە لە ئاژانسی ئانادۆڵو تۆمار کراوە.