Rewa Mahmut Hasan
03 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 05 نیسان 2017
دیمەشق-AA
لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی سوپای رژێمی ئەسەد بۆسەر ناوچەیەکی ژێر کۆنترۆڵی ئۆپۆزسیۆن لە دیمەشق، لانیکەم ١٢ کەسی مەدەنی کوژران.
بەپێی پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو لە ناوچەی غوتەی رۆژهەڵات کە لەژێر گەمارۆی رژێمی ئەسەددایە لە گەڕەکی قابون، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ تا ئێستا ٥٩ هێرشی ئاسمانی ئەنجام دراوە.
لە هێرشەکەی رژێمی ئەسەددا، لە ناوچەی سەکبەی غوتەی رۆژهەڵات ٥ و لە حاموریە ٣ و لە عەربین ٢ لە حەرەستا ١ و مەزە ١ کەسی مەدەنی کوژراون کە سەرجەمیان دەکاتە ١٢ کەس.