reva haci
21 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 23 کانوونی دووەم 2019
غه‌ززه - AA
هێزە ئەمنییەکانی ئیسرائیل له ٢٠١٨ دا له خاكی فه‌ڵه‌ستین دوو رۆژنامه‌نووسی شه‌هید كردووه و ٢٦٢ ی دیکەی بریندار كردووه.
ناوه‌ندی سه‌ربه‌خۆی ئازادیی رۆژنامه‌گه‌ریی غه‌ززه ده‌رباره‌ی پێشێلكارییه‌كانی هێزە ئەمنییەکان كه له فه‌ڵه‌ستین به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نوسان كراوه راپۆرتی ساڵانه‌ی خۆی بڵاو كرده‌وه‌و تێیدا ئاماژه به‌وه دراوه كه هێزە ئەمنییەکانی ئیسرائیل له ٢٠١٨ دا له خاكی فه‌ڵه‌ستین رۆژنامه‌نووسانی كردووەته ئامانج.
له راپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه سه‌ربازانی ئیسرائیل له ساڵی رابردوودا، دوو رۆژنامه‌نووسیان شه‌هید كردووه و ٢٦٢ ی دیکەیان برینداركردووه كه له‌كاتی ئه‌ركه‌كانی خۆیاندابوون.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه له ٦ی نیساندا رۆژنامه‌نووس یاسر مورته‌جا، له ٢٥ی نیسانیشدا له‌كاتی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌ركه‌كانیاندا بۆ چاودێری خۆپیشاندانەکانی ڕێپێوانی گه‌وره‌ی گه‌ڕانه‌وه له سه‌ر سنووری غه‌ززه رۆژنامه‌نووس ئه‌حمه‌د ئه‌بو حوسێن له‌لایه‌ن سه‌ربازانی ئیسرائیله‌وه شه‌هید كراوه.
له به‌شێكی دیکەی راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه به‌رپرسانی ئیسرائیل ساڵی رابردوو له کەناری رۆژئاوا و کەرتی غه‌ززه ٦٦٨ پێشێلكارییان به‌رامبه‌ر ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری ئه‌نجام داوه كه خۆی له؛ ده‌ستگیركردن، بانگ كردن بۆ بنكه‌ی پۆلیس، درێژ كردنه‌وه‌ی ماوه‌ی دەست بەسەركردن، هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵ و چاپخانه‌كان، ده‌ستگرتن به‌سه‌ر كه‌لوپه‌له‌كانیان، زیانگه‌یاندن، رێگریكردن له هه‌واڵ، قه‌ده‌غه‌كردنی گه‌شت و كۆنفرانسدا ده‌بینێته‌وه.
هاوکات ئەوەش خراوەتە روو كه له‌ماوه‌ی ساڵی رابردوودا چوار ده‌زگای میدیایی و چاپخانه داخراون و نۆ رۆژنامه‌نوس زیندانی نێو ماڵیان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.