Selen Temizer
06 شوبات 2023•نوێکردنەوە: 07 شوبات 2023
برۆکسل - AA
دوای ئەو بوومەلەرزە بەهێزەی پارێزگای مەڕەشی تورکیای هەژاند، سکرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستۆڵتنبێرگ، ئاماژەی بەوە کرد کە هاوپەیمانان لەگەڵ تورکیادا لە هەماهەنگییدان و ئامادەی هاوکارین.
لە هەژماری خۆی لە تویتەر، ستۆڵتنبێرگ تویتێکی سەبارەت بەو بوومەلەرزەیە کرد کە بە گوڕی ٧،٤ پلە پارێزگای مەڕەشی تورکیای هەژاند و ١٠ پارێزگای دیکەشی گرتەوە.
سکرتێری ناتۆ ستۆڵتنبێرگ رایگەیاند: "لەهەماهەنگی تەواوداین لەگەڵ تورکیا. لەپەیوەندیدام لەگەڵ سەرکۆمار ئەردۆغان و وەزیری دەرەوە چاوشئۆغڵو. ناتۆ لەئێستادا ئامادەیە بۆ پێشکەشکردنی هاوکاری".