Hemn Osman
07 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 13 کانوونی دووەم 2016
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌و ئابڵوقه‌یه‌ی له سه‌ری ساڵدا له‌لایه‌ن رووسیاوه به‌سه‌ر توركیادا سه‌پێندراوه، شه‌پۆلێكی نوێی هه‌ڵاوسان له رووسیادا دروست بكات و كه‌مده‌رامه‌تانی رووسی بخاته دۆخێكی سه‌ختتره‌وه.
به‌هۆی خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی رووسی كه كایه‌ی ئاسمانی توركیای به‌زاندبوو، حكوومه‌تی مۆسكۆ، له 1ی كانوونی دووه‌می 2016ه‌وه، هاورده كردنی 17 جۆر به‌رهه‌می له توركیاوه راگرتووه، كه زۆربه‌یان سه‌وزه و میوه‌ن.
له 28ی تشرینی دووه‌می رابردووە و لەو کاتەی بڕیاری سه‌پاندنی سزاكان به‌سه‌ر توركیادا له‌لایه‌ن سه‌رۆكی رووسیا ڤلادیمێر پوتینه‌وه واژوو كراوه، نرخی ته‌ماته 16٪ و خه‌یار له‌و وڵاته‌دا 14.3٪ زیادی كردووه.
پسپۆڕانی بواری ئابووریی، باس له‌وه ده‌كه‌ن كه کاریگەری ئه‌و ئابڵوقه خۆراكیه‌ی به‌سه‌ر توركیادا سه‌پێندراوه له ماوه‌ی داهاتوودا ده‌رده‌كه‌وێت و ره‌نگه بگاته 0.5 - 1 پله. ئه‌و ئابڵۆقه‌یه ده‌بێته هۆی ئه‌وه رووسیا موشته‌ری نێوده‌وڵه‌تی له‌ده‌ست بدات و زیان به كرێكارانی كێڵگهكانیشی ده‌گه‌یه‌نێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، هه‌ڵاوسان سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه‌ی كێشه‌ی ئابووریی رووسیایه. به‌پێی زانیاریه‌كانی ده‌زگای ئاماری رووسیا له ساڵی 2015دا، ئاستی هه‌ڵاوسان له‌و وڵاته‌دا به‌رز بۆته‌وه بۆ 12.9.
هاوكات به‌پێی راپۆڕتی بانكی جیهانی، ئابووریی رووسیا له ساڵی 2015دا %3.8 بچووك بۆته‌وه، پیشبینی ده‌كرێت له‌مساڵیشدا 0.7 بچووك بوونه‌وه به‌خۆوه ببینێ.