Gülşen Topçu
22 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 23 ئادار 2021
ریاز- AA
سعوودیە دەستپێشخەرییەکی نوێی بۆ چارەسەر کردنی قەیرانی یەمەن راگهیاند.
وەزیری دەرەوەی سعوودیە، فەیسەڵ بن فەرحان، لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە ریاز، دەربارەی ئەم دەستپێشخەرییە نوێیە زانیاری خستەڕوو.
فەیسەڵ بن فەرحان رایگەیاند: "دەستپێشخەرییەکە چەند بابەتێکی وەک راگەیاندنی ئاگربەست لەژێر چاودێری نەتەوەیەکگرتووەکان، خەواندنی داهاتی بەندەری حودەیدا لە هەژمارێکی هاوبەشی بانکی ناوەندیی، کردنەوەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سەنعا بەڕووی کۆمەڵێک گەشت و دەستپێکردنی دانوستانی نێوان لایەنەکان لەژێر چاودێری نەتەوەیەکگرتووەکاندا، لەخۆدەگرێت".
بن فەرحان جەختی لەوەشکردەوە، ئەو دەستپێشخەرییە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی نێردهی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ یەمەن، مارتین گریفیس و نێردهی تایبەتی ئەمریکا بۆ یەمەن، تیمۆسی لێندەرکینگ، دەستیپێکراوە و داواشی لە هەریەک لە حکوومەتی یەمەن و حووسییەکان کرد دەستپێشخەرییەكه پەسەند بکەن.
ههروهها ئەم دەستپێشخەرییهكهی وەک هەلێک بۆ چارەسەر کردنی قەیرانی یەمەن ناوبرد.