Kosar OSMAN
04 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 07 کانوونی دووەم 2016
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی هێرش و پەلامارەکانی سەر بینای نوێنەرانی حکومەتی سعوودیە لە ئێران هاتە دەنگ و ئیدانەی ئەو کارانەی کرد.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەلیزابێس ترادیو لە روونکردنەوەیەکدا باسی جێبەجێکردنی سزای سێدارەی لەسەر رابەری ئاینیی شیعەکان ئایەتوڵا نەمر کرد و ئیدانەی هێرش و پەلامارەکانی سەر بینا دیپلۆماسییەکانی سعوودیەی لە ئێران کرد. ناوبراو ئەمەی بە کارێکی قێزەون وەسف کرد و رایگەیاند ئەوان ئاگاداری تەواوی ئەو پێشهاتانەن کە روویداوە.
وتەبێژە ئەمریکاییەکە هەروەها گوتی پێویستە حکومەتی ئێران بە تەواوی پارێزگاری لەو بینایانە بکات و بەمجۆرە درێژەی بە وتەکانی دا "ئێمە لەگەڵ ئەوەی رێ بە خۆپیشاندانی ئاشتییانە دەدەین، هاوکات بە شێوەیەکی توند ئیدانەی ئەو هێرش و پەلامارانە دەکەین کە کراونەتە سەر بینا دیپلۆماسیییەکانی سعوودیە لە ئێران."
ناوبراو بانگەوازی لە حکومەتی ئێران کرد کۆتایی بەو بارە گرژە بێنێت و چیی زووە لەبری هاندان کۆنترۆڵی خەڵکەکەی بکات.