Şerife Çetin
17 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 17 مای,س 2020
برۆكسل - AA
سكرتێرى گشتيى ناتۆ، يەنس ستۆلتنبێرگ، پەيوەندیى تەلەفۆنیى لەگەڵ سەرۆكوەزيرانى ليبيا، فائيز سەڕاج ئەنجامدا و ئامادەيى هاوپەيمانييەكەى بۆ بنياتنانى دامەزراوە بەرگريى و ئەمنييەكانى ليبيا راگەياند.
لەو راگەيەنراوەدا كە لەلایهن ناتۆوە بڵاوكراوەتەوە، ئاماژه بهوهكراوه، هەردوولا تاوتوێى پێشهاتەكانى ليبيايان كردووە.
يەنس ستۆلتنبێرگ نيگەرانى خۆى لەبەرامبەر هەڵكشانى ئاڵۆزييەكانى ليبيا نیشانداوه و جەختى لەوەكردووهتەوە كە چارەسەرى سەربازیى لەو وڵاتە رێگەچارە نييە.
ستۆلتنبێرگ ئاماژەى بە كۆنفرانسى بەرلين و بڕيارەكانى ئەنجوومەنى ئاسايشى نێودەوڵەتى كردووه و دووپاتيكردووهتەوە، پێويستە چارەسەرى سياسى لە ليبيا لەو چوارچێوەيەدا بەڕێوەبچێت.
هاوكات سكرتێری گشتیی ناتۆ، پاڵپشتى هاوپهیمانییهكهی بۆ ئەو هەوڵە سياسييانەى كە لە ژێرچاودێرى نەتەوەيەكگرتووەكان، بەڕێوەدەچێت دووبارەكردەوە و بانگەوازى له كۆمەڵگەى نێودەوڵەتى كرد، پاڵپشتى ههوڵهكان بكەن.
یهنس ستۆڵتنبێرگ داواى لە سەرجەم لايەنەكان كردووه، پابەندى گهمارۆی هێنانى چەك بن كە لەلايەن نەتەوەيەكگرتووەكانەوە خراوهته سهر ليبيا، و تیشكی خستووهته سهر ئهوهی هەروەكو سەرۆكوهزیران و سەرۆكى وڵاتانى ئەندام لە ناتۆ لە لووتكەى ٢٠١٨ى برۆكسل ئاماژەيان پێكرد، لەسەر داواى حكوومەتى ليبيا، ناتۆ ئامادەيە هاوكارى ئەو وڵاتە بكات لە بنياتنانى دامەزراوە بەرگريى و ئەمنييەكانى وڵاتدا.
ستۆڵتنبێرگ ئاماژهی بهوهشكردووه، ناتۆ دۆخى بەرگريى و ئاسايشى ليبيا لە بەرچاودەگرێت و بەو شێوازە مامهڵه دهكات.