Hakan Çopur,Hemın Othman Mohammed
10 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 11 تشرینی دووەم 2016
واشنتۆن - AA
دۆناڵد تره‌مپ-ی كۆماری كه به 45مین سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌ڵبژێردرا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیدا نزیكه‌ی 200 هه‌زار ده‌نگی له ركابه‌ره دیموكراته‌كه‌ی هیلاری كلینتۆن كه‌متر به‌ده‌ست هێنا، به‌ڵام توانی ژماره‌ی نوێنه‌رانی پێویست كه 270 بوو به‌ده‌ست بهێنێت و ببێته سه‌رۆكی نوێی ئه‌مریكا.
تره‌مپ له زۆر ویلایه‌تی هه‌ستیاردا به پێچه‌وانه‌ی چاوه‌ڕوانی و راپرسییهكان سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر كاندیدی پارتی دیموكراته‌كان، هیلاری كلینتۆن به‌ده‌ست هێنا.
دۆناڵد تره‌مپ له ویلایه‌ته‌كانی ئۆهایۆ، پێنسیلڤانیا و كارۆلینای باکوور، به‌تایبه‌تیش فلۆریدا كه به‌وه ناسراون ده‌نگده‌ران جێگیرنین تیایدا و بۆچوونیان ده‌گۆڕێت، سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر كلینتۆن-دا به‌ده‌ست هێنا، به‌ڵام له ئه‌ریزۆنا و ويسكۆنسن به رێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م پێش كلینتۆن كه‌وت.
به‌پێی هه‌واڵی میدیای ئه‌مریكا، كاندیدی كۆمارییه‌كان، دۆناڵد تره‌مپ، له 29 ویلایه‌تدا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه و، ژماره‌ی نوێنه‌رانی هه‌ڵبژێردراوی به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ 290، به‌مه‌ش توانی ژماره‌ی پێویستی نوێنه‌ران كه 270 بوو تێپه‌ڕێنێت كه پێویست بوو بۆ چوونه كۆشكی سپی.
كاندیدی پارتی دیموكراته‌كان، هیلاری كلینتۆن كه پێشتر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بوو بۆ ماوه‌ی چوار سال، تێكڕا له 19 ویلایه‌ت و واشنتۆن دی سی پایته‌ختدا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا. ژماره‌ی نوێنه‌رانیشی له 228دا مایه‌وه.
له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكادا، پێویسته كاندیده‌كان له كۆی 538 نوێنه‌ر، 270 نوێنه‌ر به‌ده‌ست بهێنن بۆ ئه‌وه‌ی ببنه سه‌رۆك.
له دوو ویلایه‌تدا كه هێشتا ئه‌نجامه‌كان تیایاندا یه‌كلانه‌بووه‌ته‌وه و بریتین له میشیگان و نیو هامپشیر، تره‌مپ له میشیگان له پێش كلینتۆنهوهیه، له ویلایه‌تی نیوهامپشیر-یش كلینتۆن له پێشه‌وه‌یه. له هه‌ردوو ویلایه‌ته‌كه‌دا هه‌ردوو كاندیده‌كه جیاوازییه‌كی زۆر كه‌میان هه‌بوو له هه‌ندی ناوچه‌دا ده‌نگه‌كان دووباره ژمێردرانه‌وه، ئه‌وه‌یش بووه هۆی دواكه‌وتنی ئه‌نجامه‌كان.
تره‌مپ كه ئه‌زموونی سیاسی نییه، یه‌كه‌م كه‌سه توانی به‌و سه‌ركه‌وتنه دوای 60 ساڵ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی به‌ده‌ست بهێنێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له سه‌رتاسه‌ری ئه‌مریكادا 200 هه‌زار ده‌نگی له كلینتۆن كه‌متر به‌ده‌ست هێنا، به‌ڵام توانی هه‌ڵبژاردنه‌كه بباته‌وه.
له سه‌رتاسه‌ری ئه‌مریكادا، تره‌مپ 59 ملیۆن و 440 ده‌نگی به‌ده‌ست هێنا، ده‌نگه‌كانی نزیكه‌ی 200 هه‌زاری كه‌متر له ده‌نگه‌كانی هیلاری كلینتۆن كه 59 ملیۆن و 650 ده‌نگی به‌ده‌ست هێنابوو، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش تره‌مپ توانی ژماره‌ی نوێنه‌رانی هه‌ڵبژێردراو له 270 تێپه‌ڕێنێت و پۆستی سه‌رۆكایه‌تی بباته‌وه.
له هه‌ر ویلایه‌تێكدا به‌پێی ژمارەی دانیشتوان ژماره‌ی نوێنه‌ران ده‌گۆڕێت، ئه‌و كاندیده‌ی له كۆی 538 كورسی نوێنه‌ران زۆرینه‌ی پێویست به‌ده‌ست بهێنێت پۆستی سه‌رۆكایه‌تی وه‌رده‌گرێت.
یه‌كێك له هۆكاره‌كانی سه‌ركه‌وتنی تره‌مپ ئه‌وه بوو کە سپیپیستهكانی ئه‌مریكا كه %70ی ده‌نگده‌رانی ئه‌و وڵاته پێكده‌هێنن، %58یان ده‌نگیان پێداوه، كلینتۆن-یش ته‌نها دەنگی %37ی ده‌نگده‌رانی سپی پێستی به‌ده‌ست هێنا.
هاوكات ره‌شپێسته‌كان كه %12ی ده‌نگده‌رانی ئه‌مریكایان پێكهێناوه، %88یان ده‌نگیان به كلینتۆن داوه.
ده‌نگده‌رانی لاتینی كه رێژه‌ی %11ی ده‌نگده‌رانی ئه‌مریكا پێكده‌هێنن %29یان ده‌نگیان به ترمپ داوه.
دۆناڵد ترمپ، كه له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی كه‌مپینی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا زۆر جار باسی له ته‌نینی سنووری مه‌كسیك ده‌كرد به دیوار، %30ی ده‌نگی ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌ی بۆ چووه كه به ره‌گه‌ز لاتینین.
سه‌رۆكی نوێی ئه‌مریكا، له 20ی كانوونی دووه‌می 2017دا، دوای سوێند خواردنی یاسایی ده‌ست به‌كار ده‌بێت.