Şerife Çetin,Ramal Abdullah Mahmood
29 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 01 تەمووز 2019
بڕۆكسڵ – AA
سه‌ركرده‌كانی هه‌ر ٢٨ وڵاته ئه‌ندامه‌كه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا به‌مه‌به‌ستی دانوستانكردن له‌سه‌ر دیاریكردنی سه‌رۆكی دامه‌زراوه گرنگه‌كانی یه‌كێتییه‌كه سبه‌ی له بڕۆكسڵ كۆده‌بنه‌وه.
سه‌ركرده‌كانی هه‌ر ٢٨ وڵاته ئه‌ندامه‌كه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا كه هه‌ر دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی له لوتكه‌ی سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتییه‌كه كۆبوونه‌وه سبه‌ی بۆ جاری سێیه‌م به‌مه‌به‌ستی دانوستانكردن له‌سه‌ر دیاریكردنی سه‌رۆكی دامه‌زراوه گرنگه‌كانی وه‌ك كۆمیسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، كۆنسه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا، بانكی ناوه‌ندی ئه‌ورووپا، نوێنه‌رایه‌تی باڵای سیاسه‌تی ئه‌منی و په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا سبه‌ی له بڕۆكسڵ كۆده‌بنه‌وه.
سه‌ركرده‌كانی وڵاتانی ئه‌ندام توندترین دانوستان له‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تی كۆمیسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ده‌كه‌ن. سه‌رۆكی كۆمیسیۆنه‌كه به جۆرێك ده‌ستینشان ده‌كرێت كه پێویسته كاندیدی هاوبه‌شی سه‌ركرده‌كانی هه‌ر ٢٨ وڵاتی ئه‌ندام بێت. دواتریش پێویسته په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌و كاندیده هاوبه‌شه ده‌رببڕێت.
سه‌رۆكی نوێی كۆمیسیۆن بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ به ئه‌ركه‌كانی هه‌ڵده‌ستێت و بۆ هه‌ڵبژاردنیشی پێویسته ره‌زامه‌ندی زۆرینه‌ی كۆنسه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا (٢١ ده‌نگ له كۆی ٢٨ ده‌نگ) و ده‌نگی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا به‌ده‌ست بهێنێت.
بۆیه گرنگه به‌ر له ده‌ستپێكردنی قۆناغی نوێی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له ٢ی ته‌مووزدا بڕیار بدرێت. سه‌رۆكی كۆمیسیۆنه‌كه جان-كلورد یانكهر كه خه‌ڵكی لۆكسهمبۆرگه له ٣١ی تشرینی یه‌كه‌م كۆتایی به ئه‌ركه‌كه‌ی دێت. پێویسته تاكو ١ی تشرینی دووه‌م سه‌رۆكی نوێی كۆمیسیۆنه‌كه ده‌ست به‌كاربێت.