Enes Kaplan,Hemın Othman Mohammed
30 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 30 حوزەیران 2019
كیۆتۆ - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ ئاكیكۆ شازادەی میکاسا كۆبووه‌وه.
ئه‌ردۆغان له شاری كیۆتۆ ناوەڕاستی ژاپۆن، دوای سه‌ردانی پێشانگایه‌ك له‌ژێر ناوی ''گه‌نجینه و نه‌ریتی لاله له ئیمپراتۆری عوسمانی‌دا'' له ناوه‌ندی هونه‌ری سه‌رده‌میانه‌ی نیشتیمانی كیۆتۆ، له‌گه‌ل ئاكیكۆ شازادەی میکاسا كۆبووه‌وه.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه هاوسه‌ری ئه‌ردۆغان، ئامینه ئه‌ردۆغان به‌شداربوو، به‌داخراوی به‌ڕووی راگه‌یاندندا به‌ڕێوه‌چوو، وه‌زیری گه‌نجینه و دارایی توركیا، به‌رات ئاڵبایراك به‌شداری تیادا كرد.