Kasım İleri,Hemın Othman Mohammed
18 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 19 حوزەیران 2017
واشنتۆن - AA
ته‌رمی حه‌وت كه‌س له تیمی هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكا دۆزرایه‌وه كه له ئه‌نجامی پێكدادانی كه‌شتی تێكشكێنه‌ری USS Fitzgeraldی سه‌ربه هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ كه‌شتیه‌كی بارهه‌ڵگردا له دووری 90 كم له كه‌ناراوه‌كانی شاری یۆكۆسوكای ژاپۆن بێ سه‌روشوێن ببوون.
له راگه‌یاندراوێكدا كه له‌لایه‌ن هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه كه ته‌رمه‌كان له كاته‌كانی به‌یانی (به‌كاتی ژاپۆن) له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی تێكشكێنهرهكهدا بۆ بنكه‌ی ژاپۆن له‌ژێر داروپه‌ردوی رووخاوی تێكشكێنهرهكهدا دۆزراونه‌ته‌وه.
هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له له‌ده‌وروبه‌ری كاتژمێر 02:30 خوله‌كدا، له ئه‌نجامی پێكدادانی كه‌شتی تێكشكێنه‌ری USS Fitzgeraldی سه‌ربه هێزه‌كانی له‌گه‌ڵ كه‌شتیه‌كی بارهه‌ڵگردا كه ئاڵای فلیپینی به‌سه‌ره‌وه بوو، حه‌وت كه‌س له تیمی كه‌شتیه‌كه‌یان بێ سه‌روشوێن بوون و، سیانی دیكه‌شیان برینداربوون.
ئاژانسی كه‌شناسی ژاپۆن، ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه له‌كاتی رووداوه‌كه‌دا كه‌ش و هه‌وا روون بووه و ئاستی شه‌پۆلی ده‌ریاش نزیكه‌ی دوو مه‌تر بووه.