Dildar Baykan Atalay
07 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 08 تشرینی یەکەم 2021
واشنتۆن – AA
گه‌وره به‌رپرسێك له كۆشكی سپی رایگه‌یاند، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جۆ بایدن به‌رله كۆتایی هاتنی ٢٠٢١ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی چین، شی جین پینگ به ئۆنلاین كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
گه‌وره بهرپرسەکە كه نه‌یویستووه ناوی ئاشكرا بكرێت له تێلكۆنفرانسێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌وانان له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی دیپلۆماتكاره ئاستبه‌رزه‌كانی ئه‌مریكا له شاری زوریخ له سویسرا كه ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌ده‌چن، به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ناچێته ناو ورده‌كاری زۆر له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌وه، گوتوویه‌تی "لایه‌نه‌كان له رووی پره‌نسیپییه‌وه گه‌شتوونه‌ته رێككه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ی جۆ بایدن به‌رله كۆتایی هاتنی ٢٠٢١ له‌گه‌ڵ هاوتا چینییه‌كه‌ی شی جین پینگ به ئۆنلاین كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام بده‌ن".