سه‌رۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق له په‌رله‌مانی توركیایه
- سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا، ئیسماعیل قاره‌مان و سه‌رۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، سه‌لیم جبوری كۆبوونه‌وه.
TBMM
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا، ئیسماعیل قاره‌مان رایگه‌یاند "زۆر خۆشحاڵین به‌وه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له عێراق گه‌یشتووەته ئاستێكی باش".
ئیسماعیل قاره‌مان له سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی توركیا بۆ ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دووقۆڵی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران عێراق، سه‌لیم جبوری ئه‌نجام دا، دواتر به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌ی شاندی هه‌ردوولا چوونه هۆڵی دیوانی په‌رله‌مان.
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا، ئیسماعیل قاره‌مان له وتەیەکیدا ئاماژه‌ی به په‌یوه‌ندی دێرینی توركیا و عێراق كرد و خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به ئاساییبوونه‌وه‌ی ره‌وشی عێراق دوای ئه‌و سه‌ختی و دژواریانه‌ی پیایدا تێپه‌ڕی.
ئیسماعیل قاره‌مان ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئارامی و یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق بناغه‌ی ئاشتییه له ناوچه‌كه و له سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیش و گوتی: "زۆر خۆشحاڵین به‌وه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له عێراق گه‌یشتووەته ئاستێكی باش".
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه تیرۆر تاوانێكی دژی مرۆڤایه‌تییه و پێویسته وڵاتان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌مه به جددی كۆببنه‌وه.
ئیسماعیل قاره‌مان هیوای خواست تازووه برینه‌كانی گه‌لی عێراق ساڕ‌ێژ بكرێن و گوتی: "هیوادارم له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق جارێکی دیکە كه‌سانی به‌هێز ده‌ربچن. وه‌ك توركیا هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازین. له داهاتوودا زۆر كارمان ده‌بێت به‌یه‌كه‌وه ئه‌نجامی بده‌ین. له رێگه‌ی ئێوه‌وه به‌ناوی گه‌لی توركیا سڵاومان هه‌یه بۆ په‌رله‌مان و گه‌لی عێراق".
-"ئەو ناوچانەی رزگار کراون، سەقامگیریان بۆ گەڕاوەتەوە"
سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، سەلیم جبوری بۆ پشتیوانی تورکیا بۆ عێراق ستایشی ئەو وڵاتەی کرد.
سەلیم جبوری ئاماژەی بەوە دا کە بە گرنگییەوە دەڕواننە پشتیوانی تورکیا بۆ عێراق لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بە تایبەتیش داعش و گوتی: "تورکیا جارێکی دیکە گرنگی پەیوەندی دێرین دۆستایەتی نێوان ھەردوو وڵاتی نیشان دا. لە پێدانی ئاوی زیاتر بە عێراق ئەمەی نیشان داوە".
سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق روونیشی کردەوە کە عێراق لە ماوەیەکی نزیکدا دەچێتە نێو قۆناغێکی نوێوە و رایگەیاند عێراق بە نۆژەنکردنەوە، سەقامگیری و کاری ھاوبەش خۆی نیشان دەدات.
سەلیم جبوری لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گوتی: "لە راستیدا ناوچەکەمان بە قۆناغێکی سەخت تێدەپەڕێت. لەم قۆناغەدا فاتورەکەی زیاتر مەدەنییەکان دەیدەن. پێویستە کاری جددی بکەین بۆ ئەوەی ئاشتی و سەقامگیری بۆ ناوچەکە بھێنینەوە. ئەمەش پێویستی بە کاری ھاوبەش ھەیە. ھاوکات پێویستە لە بەرامبەر تیرۆر و توندڕەوی ھەوڵی ھاوبەش بدەن بۆ ئەوەی ناوچەکە لە وێرانکاری رزگار بکەین".
جبوری راشیگەیاند لە ناوچەکاندا ناکۆکی لە نێوان لایەنە جیاوازەکاندا ھەیە و لە رووی سەقامگیرییەوە ئەمە ناوچەکە بۆ وێرانکاری پەلکێش دەکات.
سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق گوتیشی: "عێراق و تورکیا دوو ھێزی گەورەن. خۆشحاڵین بە درێژەدان بە دیالۆگی نێوان ھەردوو وڵات. ھەروەک دەزانن لەبارەی دووبارە ئاوەدانکردنەوەی ئەو ناوچانەی داعش وێرانی کردوون، تورکیا بۆ ئێمە لایەنێکی زۆر گرنگە. دەزانین کۆمپانیاکانی تورکیا لەوبارەیەوە ناوبانگیان ھەیە. لە قۆناغی نوێ‌دا دەمانەوێت کۆمپانیاکانی تورکیا رۆڵێکی گرنگ لە عێراق ببینن. ئەو ناوچانەی رزگار کراون، سەقامگیریان بۆ گەڕاوەتەوە. خەڵکی ناوچەکە لەبارەی دابینکردنی سەقامگیری گشت ھەوڵەکانیان خستووەتەگەڕ. دەمانەوێت دوای ئاوەدانکردنەوەی ئەو ناوچانەی رزگار کراون خەڵکی ناوچەکە تیایدا بژین جا ھەر گرووپێکی ئەتنیکی بێت. لە پێناو پارێزگاری ئەمنی ھەردوو وڵات، لە پەرلەمانی عێراقەوە جارێکی دیکە جەخت لەوە دەکەمەوە کە بە تەواوی دژی رێکخراوانی تیرۆریستی وەک پەکەکەین کە بە تایبەتی زیان لە تورکیا و ناوچەکە دەدات. بە ھەماھەنگی تەواو لەوبارەیەوە لەگەڵ تورکیا بەسەر ئەو کارە سەردەکەوین. ھەروەک دەزانن عێراق بۆ گەڕانەوەی سەقامگیری سیاسی کار دەکات. دوای دوو مانگی دیکە ھەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت. عێراق زۆر گرنگی بەم ھەڵبژاردنانە دەدات و دەیەوێت بە بێ کێشە ئەنجام بدات".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن