واشنتۆن
سوپای ئەمریكا لەگەڵ ھاوپەیمانە عەرەبەكانی ١٢ پاڵاوگەی نەوتی ژێر كۆنتڕۆڵی داعشیان بۆردومانكرد.
بەپێی بەیاننامەیەكی فەرماندەیی ناوەندی ھێزەكانی سوپای ئەمریكا كە دوای وەستانی كاتی ھێرشە ئاسمانییەكان راگەیاندراوە، ھێزی سەربازی ئەو وڵاتە لەگەڵ ھێزە ھاوپەیمانەكانی ھێرشیان كردە سەر حەشارگەكانی رێكخراوی داعش لە سوریا.
لە ئاكامی ١٣ ھێرشی ئاسمانی فڕۆكە جەنگییەكانیان بۆ سەر چەكدارانی داعش لە ناوچەكانی مەیادین، ئەبو كەمال، حەسەكە، دیرزۆر توانیان ١٢ پاڵاوگەی نەوتی ژێر كۆنترۆڵی داعش تێكبشكێنن.
لە روونكردنەوەكەدا ھاتووە، دوای لێدان لە پاڵاوگە نەوتییەكان كارەكان بەردەوامە بۆ زانینی ئەوزیانانەی بەر پاڵاوگەكان كەوتووە، بەڵام بەپێی تێڕوانینی سەرەتایی بە سەركەوتویی ئامانجەكان تێكشكێنراون.
ئەو پاڵاوگانەی كراونەتە ئامانج سودیان بۆ بەردەوامی پێدانی چالاكییەكانی داعش ھەبوو لەرووی دابینكردنی سوتەمەنی بۆ ئۆتۆمبێلەكانیان و دەستكەوتنی سەرچاوەی ئابوری بۆ داھاتوویان.
رۆژانە ئەو پاڵاوگانە ٣٠٠-٥٠٠ بەرمیل نەوت بەرھەم دەھێنن، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێ رۆژانە داعش دوو ملیۆن دۆلار داھاتی ھەبێ.
فڕۆكەكان، دوای ئۆپەراسیۆنەكە لە ناوچەكە بە شێوەیەكی پارێزراو دوركەوتنەوە.