نیویۆرک
نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتوەکان لە سوریا ستاففان میستورا ئاماژەی بە پێویستی قۆناغی سیاسی کرد بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش و رایگەیاند، کە چلاکی سەربازیی بە تەنیا بەس نییە.
میستورا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکاندا گوتی: "بەکارھێنانی ھێز بە تەنیا ناتوانێ کاریگەری لە رووبەڕووبوونەوەکان لەسەر داعش ھەبێ، بۆیە پێویست بە قۆناغی سیاسیش دەکا، لەم قۆناغەدا پێویست بە چالاکی وشکانی ناکا."
میستورا ھەروەھا گوتی: "سێ پێشنیارمان ھەیە بۆ قەیرانەکە و رەوشی سوریا، سوود گەیاندن بە کەمکردنەوەی توندوتیژی، بەرزکردنەوەی پەیوەندییەکانی گەیاندنی ھاوکاری بۆ سوریا، پشتیوانی لە قۆناغی سیاسیی."
نوێنەرەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان باسی لە دوو خاڵی گرنگی سوریا لەبارەی قۆناغی "ھەستیاریی و مەترسی" رەوشەکە کرد و گوتی: "لەگەڵ ئەو قەیرانەی جیھان تیایدایە، ١١ میلۆن گەلی سوری پێویستیان بە ھاوکاری بەپەلەیە، بۆیە ئەو پرسە لە ریزبەندی پێشەوەیە."