Zana Natık Kerem
12 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 12 تشرینی یەکەم 2017
رەققە ــ AA
لە ئاكامی بۆردومانی فڕۆكەكانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژ بە داعش بۆ سەر پارێزگای رەققە باكووری سووریا، ١٤ مەدەنی كوژران.
تۆڕی رەققە بە بێ دەنگی سەردەبڕدرێت كە تۆڕێكی سەربەخۆییە لە بەیاننامەیەكدا بڵاوی كردەو لە ئاكامی بۆردومانی فڕۆكەیەكی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژ بە داعش بۆ سەر پارێزگای رەققە، ١٤ مەدەنی كە سەربە دوو خێزان بوون، كوژراون.
بە پێی بەیاننامەكە، ئەو دوو خێزانە لە ماوەكانی رابردوو لە شاری تەدمور سەربە پارێزگای حمس ناوەڕاستی سووریا بەرەو شاری رەققە ئاوارەبوون.
پێشتر تۆڕی سووریا بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاوی کردبوویەوە، لەو كاتەی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژ بە داعش هێرشە ئاسمانییەكانی لە سووریا دەست پێكردووە تا ئێستا، دوو هەزارو ٢٨٦ كەس كوژراون كە لە نێویاندا، ٦٧٤ منداڵ و ٥٠٤ ئافرەت هەیە.