Abdullah Shukur
03 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 04 ئادار 2018
ئه‌نقه‌ره ــ AA
تۆڕى مافه‌كانى مرۆڤى سووریا رایگه‌یاند كه وێراى بڕیارى ئاگربه‌ستى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له سووریا، له ئه‌نجامى هێرشه‌كانى رژێمى ئه‌سه‌د و لایه‌نگرانى له ٢٨ى شوباتی رابردوو تا٢ی ئەم مانگە، ١٤٦ سڤیل کوژراون كه لە نێواندا ٣٨ منداڵ و ٢١ ئافره‌ت هەن.
تۆڕى مافه‌كانى مرۆڤى سووریا راپۆرتێكى له بارەی رەوشی مرۆیى لە سووریا بڵاوكرده‌وه و تیایدا ئاماژه‌ى به‌وه داوە كه دواى پەسەندکردنی ئاگربه‌ست له سووریا لە لایەن ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێودەوڵەتی سەربە نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ٢٤ى شوباتی رابردوودا، تاكو ئێستا ١٤٦ سڤیل له ئه‌نجامى هێرشه‌كانى رژێمى ئه‌سه‌د و لایه‌نگرانی لە سووریا کوژراون.
له راپۆرته‌كه‌دا راگه‌یه‌نراوه كه له ئاكامى هێرشە ئاسمانى و وشكانییەکانی رژێمى ئه‌سه‌د لە سووریا، ١١٤ سڤیل کوژراون كه ٢٢یان منداڵن و ١٦یان ئافره‌تن.
هاوكات له ئاكامى هێرشى ئاسمانى فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى رووسیا لە سووریا له ماوه‌ى شه‌ش رۆژى رابردوودا تاکو ئێستا، پێنج سڤیل كوژراون و ١٦ سڤیلی دیکە لە ئاکامی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانییەتی نێودەوڵەتی دژ بە داعش كوژراون.
هه‌ر له راپۆرته‌كه‌دا جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه كه رێكخراوى تیرۆریستى داعش، پێنج سڤیلى كوشتووه كه چواریان منداڵن و شه‌ش سڤیلی دیکە له‌لایه‌ن ژمارەیەک لایەنی نه‌ناسراوه‌وه كوژراون.
ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ٢٤ى مانگى شوباتى رابردوودا به بڕیارى ژماره ٢٤٠١ ئاگربه‌ستى له سووریا راگه‌یاندبوو، به‌ڵام تاكو ئێستا نه‌زانراوه كه ئه‌م بڕیاره كه‌ى ده‌چێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه.