Hakan Çopur
03 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 04 ئادار 2018
واشنتتۆن- AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ به جیا په‌یوه‌ندیی به هه‌ریه‌ك له راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئه‌نگێلا مێركڵ و سه‌ركۆماری فه‌ره‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن كرد و به‌پێویستی زانی هه‌ریه‌ك له رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د، رووسیا و ئێران ده‌ستبه‌جێ بڕیاری "ئاگربه‌ستی مرۆیی" ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن كۆشكی سپییه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه دۆناڵد تره‌مپ به ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندیی به هه‌ریه‌ك له ئه‌نگێلا مێركڵ و ئیمانوێل ماكرۆنه‌وه كردووه و تاوتوێی دۆخی سووریای له‌گه‌ڵدا كردوون.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌كراوه كه "هه‌ریه‌ك له مێركڵ و ماكرۆن سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه پێویسته بڕیاری ژماره ٢٤٠١ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش له لایه‌ن هه‌ریه‌ك هه‌ریه‌ك له سووریا و پشتیوانانی كه بریتین له رووسیا و ئێران، ده‌ستبه‌جێ و به‌ته‌واوه‌تیی جێبه‌جێبكرێت، هاوڕابوون له‌گه‌ڵ تره‌مپدا".
هه‌روه‌ها تێیدا هاتووه "هه‌روه‌ها جه‌خت كرایه‌وه له‌وه‌ی كه پێویسته رووسیا بۆردومانكردنی غوته‌ی رۆژهه‌ڵات رابگرێت و رژێمی ئه‌سه‌د ناچاربكرێت هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوون بوه‌ستێنێت".
هه‌ر له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌كراوه كه له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كاندا جه‌خت كراوه‌ته‌وه له‌وه‌ی رژێمی سووریا به‌رپرسیاره له‌وه‌ی كه دۆخی مرۆیی تا دێت خراپتر ده‌بێت و سه‌رنج خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ش كه رژێم له‌رێگه‌ی چه‌كی كیمیاوییه‌وه په‌لاماری هاووڵاتییانی سڤیلی داوه و رێگریی له كاروانی هاوكارییه مرۆییه‌كان كردووه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی كۆشكی سپی‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه كه "ئه‌مریكا لێبورده‌یی به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌د نیشان نادات" و هه‌رسێ لایه‌ن نیگه‌رانیی خۆیان سه‌باره‌ت به دوایین روونكردنه‌وه‌ی سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین سه‌باره‌ت به "په‌ره‌پێدانی چه‌كه ناوه‌كییه‌كان" هێناوه‌ته سه‌ر زمان.
رۆژی ١ی ئازار ڤلادیمیر پوتین له گوتارێكدا بۆ په‌رله‌مانتارانی وڵاته‌كه‌ی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو كه رووسیا چه‌كی نوێی ناوه‌كیی په‌ره‌پێداوه و رایگه‌یاندبوو "له‌نێو ئه‌و چه‌كانه‌دا هه‌ریه‌ك له مووشه‌كی ناوه‌كیی مه‌ودا بێ‌سنوور و درۆنی خاوه‌ن كڵاوه‌ی ناوه‌كیی ژێر ده‌ریایی كه ناتوانرێت له لایه‌ن سیستمه‌كانی به‌رگریی ئاسمانییه‌وه ده‌ستنیشانبكرێن، بوونی هه‌یه".
پوتین باسی له‌وه‌شكردبوو ئه‌و چه‌كانه‌ی رووسیا په‌ره‌یپێداون كارێكیان كردووه كه ناتۆ "بێ كه‌ڵك" بێت و رایگه‌یاندووه "به‌وانه‌ی كه له‌رێگه‌ی سنوورداركردنی نایاسایی و سزاكانه‌وه ویستیان رێگه له گه‌شه‌كردنی وڵاته‌كه‌مان بگرن ده‌ڵێم: نه‌تانتوانی رێگریی له رووسیا بكه‌ن".