Esat Fırat
15 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 15 کانوونی یەکەم 2020
قودس – AA
هێزه‌كانی ئیسرائیل، ١٧ فه‌ڵه‌ستینییان له ناوچه جیا جیاكانی كه‌ناری رۆژئاوای داگیركراو ده‌ستگیركرد.
كۆمه‌ڵه‌ی دیله‌كانی فه‌ڵه‌ستین رایگه‌یاند، شه‌وی رابردوو، هێزه‌كانی ئیسرائیل هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی كه‌ناری رۆژئاوا به تایبه‌ت شاری بێت لەحم.
له ئاكامدا، ١٧ فه‌ڵه‌ستینی كه زۆربه‌یان له كه‌مپی په‌نابه‌رانی عایدە له بێت لەحم بوون، ده‌ستگیركراون.
زوو زوو هێزه‌كانی ئیسرائیل هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر فەڵەستینییەکان له كه‌ناری رۆژئاوای داگیركراو و قودسی رۆژهه‌ڵات و به پاساوی جیا جیا ده‌ستگیریان ده‌كه‌ن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌ربازانی ئیسرائیل به به‌كارهێنانی ئامێری تایبەت، ٥٠ دۆنم زه‌وی كشتوكاڵی فه‌ڵه‌ستینییه‌كانیان له گوندی سوبا نزیك شاری خه‌لیل تێك دا.