Burak Karacaoğlu,Eşref Musa,Levent Tok,Selen Temizer,Adham Kako
08 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 08 ئادار 2018
عه‌فرین\ئه‌نقه‌ره- AA
سوپای توركیا و سوپای سووریای ئازاد ناوه‌ندی شاره‌دێی جندرێسیان له عه‌فرین له تیرۆریستان پاككرده‌وه و له چه‌ند شوێنێكی شاره‌دێكه‌ش پێكدادان له‌گه‌ڵ تیرۆریستان‌دا به‌رده‌وامه. له‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی رزگاركراون، سوپای توركیا و سوپای سووریای ئازاد سه‌رگه‌رمی كێوماڵكردنن.
دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ سوپای توركیا و سوپای سووریای ئازاد گردی جندرێسیان كه به‌سه‌ر شارهدێكهدا زاڵه، ئۆپهراسییۆنی ئاسمانیی خێرایی به‌خۆوه بینیبوو.
به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یامنێرانی ئاژانسی ئانادۆڵو له ناوچه‌كه‌وه، سوپای توركیا و سوپای سووریای ئازاد له ئه‌نجامی پێكدادانی توندی كۆڵان به كۆڵان له‌گه‌ڵ تیرۆریستان‌دا شاره‌دێی جندرێسیان له باشووری خۆرئاوای جندرێس كۆنترۆڵكردووه.