Ali Kemal Akan
07 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 08 شوبات 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
ژماره‌ی ئه‌و تیرۆریستانه‌ی له ده‌سپێكی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتونه‌وه كه له لایه‌ن سوپای توركیاوه به‌ڕێوه‌ده‌چێت تا ئێستا ناچالاك كراون گه‌یشتووه‌ته 999.
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای توركیا له راگه‌یه‌نراوێكدا زانیاری له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون بڵاوكرده‌وه كه له ناوچه‌كه‌وه ده‌ستكه‌وتووه.
ئاماژه به‌وه كرا كه ئه‌مڕۆ 29 چه‌كداری رێكخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه/كه‌جه‌كه/په‌یه‌ده-یه‌په‌گه و رێكخراوی تیرۆریستیی داعش ناچالاك كراون.
باس له‌وه‌یش كرا كه ژماره‌ی ئه‌و تیرۆریستانه‌ی له ده‌سپێكی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌وه ناچالاك كراون گه‌یشتووه‌ته 999.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون وه‌ك ئه‌وه‌ی پلانی بۆ دانراوه درێژه‌ی هه‌یه.