Ali Semerci
10 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 11 نیسان 2022
عه‌ده‌ن – AA
سوپای یه‌مه‌ن رایگه‌یاند، حووسییه‌كانی سه‌ربه ئێران له حه‌وت پارێزگا ١٤١ جار ئه‌و ئاگربه‌سته‌یان پێشێل كردووه كه له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه راگه‌یه‌ندراوه.
فه‌رمانگه‌ی زانیارییه‌كانی سه‌ربه سوپای یه‌مه‌ن له راگه‌یه‌ندراوێكدا، تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له حهوتهمین رۆژی ئاگربه‌سته‌كه‌دا له حه‌وت پارێزگای یه‌مه‌ن ئاگربه‌سته‌كه پێشێل كراوه
تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ١٤١ جار له به‌ره‌كانی تەعیز، حیججه، حوده‌یده، مه‌ئریب، جه‌وف، سەعدە و دالی ئاگربه‌سته‌كه پێشێلكراوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پێشێلكارییه‌كان به‌شێوه‌ی تۆپبارانكردنی خاڵه‌كانی سوپا، خه‌نده‌ق لێدان، ره‌وانه‌كردنی چه‌ك و هێز بۆ به‌ره‌كانی جه‌نگ و جێگیركردنی نیشانشكێن بوون.
له ده‌سپێكی ئاگربه‌سته‌كه‌وه سوپای یه‌مه‌ن تۆمه‌تی له‌م جۆره ده‌خاته پاڵ حووسییه‌كان و له‌مباره‌یه‌یشه‌وه تاكوو ئێستا حووسییه‌كان هیچ راگه‌یه‌ندراوێكیان بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه.
نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری یه‌مه‌ن، هانس گرێندبێرگ رایگه‌یاندبوو، حكوومه‌تی یه‌مه‌ن و حووسییه‌كان ره‌زامه‌ندییان ده‌ربڕیووه له كاتژمێر ١٩:٠٠ی دووی نیسانه‌وه ئۆپه‌راسیۆنه ئاسمانی، وشكانی و دهریایییهكانیان بۆ ماوه‌ی دوو مانگ رابگرن.
له ٢٠١٥ه‌وه لایه‌نه‌كانی یه‌مه‌ن چه‌ند جار ئاگربه‌ستیان راگه‌یاند، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون له هێنانه‌دی ئاشتیدا.