Dildar Baykan Atalay
10 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 14 نیسان 2022
واشنتۆن – AA
سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ پشتیوانی خۆی بۆ كاندیدكردنی پزیشكی ناوداری نەشتەرگەری دڵ، پڕۆفیسۆر دكتۆر مه‌همه‌ت ئۆز كه به ره‌چه‌ڵه‌ك توركه ده‌ربڕی.
تره‌مپ له‌مباره‌یه‌وه راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه تیایدا هاتووه "ویلایه‌تی پێنسیلڤانیا ده‌رفه‌تێكی باشی له‌پێشه بۆ ئه‌وه‌ی دكتۆر مه‌همه‌ت ئۆز كه زۆر زیره‌ك و زانایه هه‌ڵ ببژێرێت و (به‌م جۆره) ئه‌مریكا بپارێزێت".
سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئۆز له هه‌ڵبژاردنه به‌رایییه‌كان سه‌ركه‌وتن به ده‌ست ده‌هێنێت، نووسیوویه‌تی "شانسی سه‌ركه‌وتن له هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كان بۆ مه‌همه‌ت ئۆز به‌رزتره به به‌راورد له‌گه‌ڵ چه‌پڕه‌وه رادیكاڵه دیموكراته‌كان كه زه‌ره‌ری وایان له وڵاته‌كه‌مان داوه به مێشكی كه‌سدا نایه‌ن".
مه‌همه‌ت ئۆز له ٣٠ی تشرینی دووه‌می ٢٠٢١ رایگه‌یاندبوو كه خۆی كاندید ده‌كات بۆ ئه‌نجوومه‌نی پیران له‌سه‌ر لیستی پارتی كۆماری له بازنه‌ی ویلایه‌تی پێنسیلڤانیا.