Mohammed Baqi Hussein
26 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 27 حوزەیران 2016
نیوه‌شه‌وی رابردوو له خوێندنگایه‌كی تایبه‌تی شاری ڤاخیۆی سوید كه منداڵانی مسوڵمان تێیدا ده‌خوێنن ئاگركه‌وته‌وه.
ته‌له‌فزیۆنی سوید SVT بڵاوی کردەوە، نیوه‌شه‌وی رابردوو له خوێندنگایه‌كی تایبه‌تی منداڵانی مسوڵمانی شاری ڤاخیۆ ئاگركه‌وتووه‌ته‌وه.
پۆلیسی شاره‌كه رایگه‌یاندووه كه گومان ده‌كه‌ن خوێندنگاكه ئاگری تێبه‌ردرابێت.
25 ئوتومبێلی ئاگركوژێنه‌وه گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه و له‌ماوه‌ی سێ سه‌عاتدا توانییان ئاگره‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنگاكه ئیسماعیل عهبدولهیلال بۆ SVT گوتی: "ئه‌وه‌نده‌ی زانیاریمان هه‌بێت دوو گه‌نج ئاگریان له خوێندنگاكه به‌رداوه و هه‌ڵاتوون. پۆلیس ئه‌مه روون ده‌كاته‌وه كه تا چه‌ند راسته. لهڕووداوهكهدا زیانی گیان نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه به‌ڵام زیانێكی ماددی زۆر به‌ر خوێندنگاكه كه‌وتووه".