Ali Cura,Mohammed Baqi Hussein
31 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 31 مای,س 2018
مۆسكۆ - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ رایگەیاند، وڵاتەکەی پشتیوانی له‌و رێككه‌وتنانه ده‌كات كه به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌سته‌به‌رده‌كات به كۆریای باكووریشه‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵیی Riaی رووسی بڵاویکردەوە، سێرگی لاڤرۆڤ له شاری پیۆنگیانگ پایته‌ختی كۆریای باكوور، له‌گه‌ڵ هاوتا كۆرییه‌كه‌ی، ری یۆنگ هۆ كۆبووه‌ته‌وه.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه، سێرگی لاڤرۆڤ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ دانوستانه‌كانی نێوان كۆریای باكوور و ئه‌مریكا كردووه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه كه مافی ئه‌وه‌یان نییه ده‌ستوه‌ربده‌ن له كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان كۆریای باكوور و ئه‌مریكا، به‌ڵام ئاماده‌ن پشتیوانی له‌و رێككه‌وتنانه بكه‌ن كه به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌سته‌به‌رده‌كات و گوتی: "به‌دڵنیاییه‌وه ئاماده‌ی پشتیوانی ده‌بین له‌و رێككه‌وتنه به‌رجه‌ستانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌سته‌به‌رده‌كات به كۆریای باكووریشه‌وه".
سێرگی لاڤرۆڤ هەروەها رایگه‌یاند، مۆسكۆ خۆشحاڵه به په‌یوه‌ندیی باشی نێوان واشنتۆن و پیۆنگیانگ، له‌گه‌ڵ پیۆنگیانگ و سیئۆل و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ دانوستانه‌كان خواست.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا راشیگه‌یاند، كێشه‌ی ئه‌تۆمیی نیمچه دوورگه‌ی كۆریا گشتگیره و پێویسته په‌له‌ی تیادا نه‌كرێت و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه چاره‌سه‌رکردنی پێویستی بە کاتە.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا تا سزاكانی سه‌ر كۆریای باكوور هه‌ڵنه‌گیرێت، كێشه‌ی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه چاره‌سه‌رنابێت و قۆناغی هه‌ڵگرتنی سزاكان بابه‌تی دانوستانن و گوتی:
"ناكرێت بهدانیشتنێك بابه‌تی داماڵینی چه‌كی ئه‌تۆمی چاره‌سه‌ربكرێت. پێویسته هه‌نگاوی دیاریكراوی هه‌بێت".