Muhammed Bilal Kenasari,Hemın Othman Mohammed
04 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 05 کانوونی دووەم 2017
واشنتۆن - AA
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، جۆن كیربی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه لێكۆڵینه‌وه له به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی و مووشه‌كی بالیستی كۆریای باكوور ده‌كه‌ن و، گوتی: " له‌و باوه‌ڕه‌دانین هێشتا گه‌یشتبنه ئه‌و ئاسته‌ی به‌كاری بهێنن".
له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی رۆژانه‌یدا، كیربی وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه سه‌باره‌ت به لێدوانه‌كانی سه‌رۆكی كۆریای باكوور، كیم جۆنگ ئون كه گوتبووی نزیكبوونه‌ته‌وه له به‌رهه‌مهێنانی مووشه‌كی بالیستی كیشوه‌ربڕ.
كیربی داوای له كۆریای باكوور كرد واز له هه‌ڵوێستی هاندان بهێنێت و، به‌رپرسیارێتی بگرێته ئه‌ستۆ بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاشتی نێوده‌وڵه‌تی.
گوتیشی: "ده‌زانین كه كۆریای باكوور له بواری ئه‌تۆمی و مووشه‌كی بالیستیدا كارده‌كات. ئه‌وه روون و ئاشكرا دیاره. باوه‌ڕناكه‌ین له ئێستادا گه‌یشتبنه ئاستی كۆتایی به‌رهه‌مهێنان".
كیربی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه چاودێری لێدوانه‌كانی كیم جۆنگ ئونیان كردووه، باسی له‌وه‌یشكرد كه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌یه‌كه‌وه كارده‌كه‌ن بۆ كۆریای باكوور رووبه‌ڕووی به‌رپرسیارێتی ده‌كه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌و سزایانه‌ی به‌سه‌ر كۆریای باكووردا سه‌پێنراون توندترین سزابوون له ماوه‌ی 20 ساڵی رابردوودا و له ئێستاشدا جێبه‌جێ ده‌كرێن".